هەواڵ

دوو تەقەکەرەکەی ڕانیە دەستگیر کران



بزاڤ پرێس

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین ڕایگەیاند:"ئەمرۆ ھەینی کاتژمێر ( ٧:٣٥ ) خولەکی ئێوارە لە ناو شاری ڕانیە لە ناو بازاڕ نزیک مزگەوتی (تەقوا) دوای ئەوەی ھەریەک لە ھاوڵاتی ( س.م ) تەمەن ٢٨ ساڵ و ( س.ع) تەمەن ٣٤ پاش ئەوەی بە چەکی جۆری (کڵاشیکۆف) تەقە دەکەن"
  پۆلیسی ڕاپەڕین ئاشکراشی کردوە "کە بەو ھۆیەوە پشێوی و نائارامی دەنێنەوە دەستبەجێ لەلایەن مەفرەزەکانی بنکەی پۆلیسی فریاکەوتنی ڕانیە ھەردوکیان دەستگیرکران و دەستگیرا بەسەر چەکی بەکارھاتووش.

وتیشی لێکۆڵینەوە لە ڕوداوەکە دەستی پێکرد و دۆسیەی لێکۆڵینەوەش بۆ ڕووداوەکە کراوەتەوە.



‌‌‌
1/12/2018 10:40:03 PM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ