هەواڵ

فراکسیۆنی بزووتنەوە: ھەرەشەی بایکۆتی ھەڵبژاردنەکان دەکات



بزاڤ پرێس

بزووتنەوە داوای ھاوپەیمانێتیی گشتیی دەکات ودەڵیت لە ئێستادا یان پێکەوە یان بایکۆت ،لە ڕاگەینداوێکیدا فراکسیۆنی بزوتنەوەی ئیسلامی کوردستان لە پەرلەمانی کوردستان ڕایانگەیاند؛"بزووتنەوەی ئیسلامیی وەک ھێزێکی ئیسلامیی و پارێزگار لە مافە یاسایی و نەتەوەیی و دەستووریی و مرۆییەکانی گەلی کوردستان لە باشوور، ئەرکیەتی بە ھەموو لایەکی ڕابگەیەنێت، کە زیاتر لە ھاوپەیمانییەکی کوردیی لەم پرۆسەیەدا، زیانی گەورە دەگەیەنێت بە ماف و ئەجیًندای سیاسیی کورد و پێویستە کۆی حیزب و لایەنەکان لە ھەرێمی کوردستان بە یەک لیست بەشداریی بکەن، ئەگەرنا، بزووتنەوە یان بایکۆتی ئەو پرۆسەیە دەکات، یان ھەڵبژاردەی تری دەبێت، کە دواجار بە فەرمیی ڕایدەگەیەنێت."


 فراکسیۆنی بزووتنەوەلە ڕاگەینداویکیدا کەوێنەیەکی دەست بزاڤ پرێس کەوتوە ڕایگەیاند: "ھەڵبژاردنەکانی عێراق نزیک دەبێتەوە و ھەموو لایەک خەریکی ھاوپەیمانێتیی و خۆئامادەکردنن، ئەوەی بەلای فراکسۆنی بزووتنەوەی ئیسلامییەوە گرنگە، یەک لیستیی و یەکگوتاریی کورد و ھەموو لایەنە کوردییەکانە، بۆ بەشداریی لەو پرۆسەیە."

ئاری عەبدولەتیف سەرۆکی فراکسیۆنی بزووتنەوە ڕاشیگەیاند "ئامانجیش لەم ھەڵوێستە، چارەنووسی کورد و قەوارەی ھەرێمە لە بەردەم ھەڕەشەی دەسەڵاتی ناوەند و ھەژموونی بەغدا و ئەنتی کورد، لە چوارچێوەی عێراقدا.'

ئاماژەشی کردوە بەوەی "بزووتنەوەی ئیسلامیی وەک ھێزێکی ئیسلامیی و پارێزگار لە مافە یاسایی و نەتەوەیی و دەستووریی و مرۆییەکانی گەلی کوردستان لە باشوور، ئەرکیەتی بە ھەموو لایەکی ڕابگەیەنێت، کە زیاتر لە ھاوپەیمانییەکی کوردیی لەم پرۆسەیەدا، زیانی گەورە دەگەیەنێت بە ماف و ئەجێندای سیاسیی کورد و پێویستە کۆی حیزب و لایەنەکان لە ھەرێمی کوردستان بە یەک لیست بەشداریی بکەن، ئەگەرنا، بزووتنەوە یان بایکۆتی ئەو پرۆسەیە دەکات، یان ھەڵبژاردەی تری دەبێت، کە دواجار بە فەرمیی ڕایدەگەیەنێت."

وتیشی "بەڵام ھۆشیاریی دەدەینە ھەموو لایەک کە کورد، دوو لیستیی و زیاتر ھەڵناگرێت و لەم قۆناغە ناسەقامگیر و دژوارەدا، ئەرکی ئەخلاقییە ھەموومان بە یەک لیستی نیشتیمانی بەشداریی بکەین، ئەوانەشی بڕوایان وانییە، لە دەرئەنجامی پرۆسەکە باشتر ھەست دەکەن و ئەوکاتیش پەشیمانیی داد نادات و دەڕۆنە بەردەم بەرپرسیارێتیی لەدەستدانی قورسایی کورد لە ترازووی ھێزی عێراقدا."



‌‌‌
1/11/2018 10:31:38 PM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ