هەواڵ

چەمچەماڵ..سێ منداڵ گیانیان لەدەستدا



بزاڤ پرێس

پۆلیسی قەزای چەمچەماڵ ڕایگەیاند "کاتژمێر (٣:٣٠) خولەکی دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ (١١)ی کانوونی دووەمی ساڵی (٢٠١٧) بەھۆی تەقینەوەوە لەناحیەی شۆڕش سێ منداڵ گیانیان لەدەستدا.

پۆلیسی چەمچەماڵ ئاشکراشی کردوە "منداڵەکان بەناوەکانی (ف، ع) و (د ، س) کەتەمەنی ھەدوو کیان نۆساڵە و (ە، س) تەمەنی ١٢ ساڵە."

 وتیشی "دەستبەجێ ھێزەکانی پۆلیس و ھۆبەی بەڵگەوتاوان گەیشتوونەتە شوێنی ڕووداوەکەو لێکۆڵینەوە بەردەوامەو پەڕاوی لێکۆڵینەوەش بۆ رووداوەکە کراوەتەوە."






‌‌‌
1/11/2018 5:45:09 PM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ