وەرزش

ڕیاڵ مەدرید بەیەکسان بونیش گەیشتە قۆناغی داھاتوو


بزاڤ پرێس/توانا سیوەیلی

لە یاری گەڕانەوەی قۆناغی ١٦ جامی شای ئیسپانیا کوپا دێل ڕێی یانەی ڕیاڵ مەدرید میدانداری نۆمانسیای کردوو بە ٢ گۆڵ یەکسان بوون .

لە تایمی یەکەمدا ڕیاڵ مەدرید لە خولەکی ١١ لە ڕێی لۆکاس ڤاسکێز تۆڕی نۆمانسیان ھەژاند و یانەی نۆمانسیاش ھەر لەو تایمەدا گۆڵی یەکسانیان بەدەست ھێنا لە خولەکی ٤٥ لە ڕێی جیلمیرۆ فێرنادز ئەو تایمە بە گۆڵێک بۆ ھەردوولا کۆتایی ھات .

لە تایمی دووەمد یانەی ڕیاڵ مەدریدی خاوەن خاک و جەماوەر لە ڕێی لۆکاس ڤاسکێز گۆڵیان تۆمار کرد وو بونە خاوەن گۆڵی دووەم و پێش کەوتن ، جیلمیرۆ فێرنادز گۆڵی دووەمی خۆی و یەکسانی یاریەکەی تۆمار کردەوە یاریەکەش بە یەکسان بوو بە ٢ گۆڵ بۆ ھەردوولا کۆتایی ھات .

یانەی ڕیاڵ مەدرید بە پشت بەستن بەئەنجامی یاری چوون خۆی گەیاندە قۆناخی ٨ ی جامی شای ئیسپانیا .


‌‌‌
1/11/2018 1:23:59 PM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ