وەرزش

دێربی لەندەن بە یەکسان بوون کۆتایی ھات


بزاڤ پرێس/توانا سیوەیلی

لە جامی یانە پیشەگەرەکانی ئینگلتەرا و لەقۆناخی پێش کۆتایی و لە یاری چوون لە یاریگای ستامفۆرد بریدج یانەی چێڵسی و یانەی ئارسناڵ بە ئەنجامێکی سپی بەبێ گۆڵ یەکسان بوون .

لە ھەر دوو تایمەکەدا کوڕانی کۆنتی و ئارسن ڤینگەر نەیان توانی گۆڵ تۆمار بکەن ، چەندین ھێرشی مەترسیان کردە  سەر گۆڵی یەکتر بەڵام ھەموویان بێ سوود بوون .

وا بڕیارە یاری گەڕانەوە لە یاریگای ئیماڕاتی تایبەت بە یانەی ئارسناڵ لە ٢٤ی ئەم مانگە ئەنجام بدرێ .


‌‌‌
1/11/2018 1:22:48 PM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ