هەواڵ

‌رێگری لە بردنە دەرەوەی ئاردی بایەعی دەکرێت


بزاڤ پرێس:

بە مەبەستی جێگیرکردنی نرخەکەی رێگری لە ناردنە دەرەوەی ئاردی بایەعی دەکرێت.

گۆران قادر علی سەرۆکی لیژنە ھاوبەشەکانی سلێمانی رایگەیاند: لە پێناو پاراستنی نرخی ئارد بە شێوەیەکی جێگیر لیژنە ھاوبەشەکانی قائیمقامییەتی سلێمانی لە رێگەی لیژنە کانیانەوە بەدواداچوون و کاری پێویست ئەنجام ئەدەن بۆ رێگریکردن لە  بازرگانی کردن و گواستنەوەی ئاردی بایەعی لە شوێنێکەوە بۆ شوێنێکی تر".

راشیگەیاند: ئامانجمان لەم کارە رێگریکردنە لە بەرزبوونەوەی نرخی ئاردی بایەعیە لە بازارەکانی شاری سلێمانی و رێوشوێن و مامەڵەی یاساییش لەگەڵ ھەموو ئەو کەسانەدەکرێت کە کاری لەوجۆرە ئەنجام ئەدەن".

ووتیشی: قائیمقامییەتی سلێمانی لە رێگەی لیژنە ھاوبەشەکانەوە کە پێکھاتوون لە ٢٢ لیژنە لە ئێستادا، کاری بەدواداچوون و چاودێریکردن بۆ بازار و شوێنە گشتییەکانی شاری سلێمانی ئەنجام ئەدەن، و رێنمایی پێویستیان پێ ئەدەن و ئامانجیشیان خزمەتکردنی زیاتری ھاوڵاتیانە".


‌‌‌
1/10/2018 5:25:44 PM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ