هەواڵ

هەڵەبجە.. چەندین مامۆستایی گرێبەست داوادەکەن پەروەردە بە ڕەسمی دایانمەزێنێت



بزاڤ پرێس/جوتیار قادر

لە پارێزگای ھەڵەبجە چەندین مامۆستایەی گرێبەست لەو سنورەداهەن و داوادەکەن وەزارەتی پەروەردە بەشیوەی ڕەسمی دایانبمەزرێنێت.

گۆڤار محمد مامۆستای گرێبەست لە لێدوانیکدا تایبەت بە بزاڤ پرێس وتی : "ماوەی سێ ساڵە ئێمە بە شێوازی گرێبەست دەوام دەکەین موچەکەمان تەنھا ٢٥٠ ھەزارە کرێی ھاتوچۆی دەرەوەش لەسەر حسابی خۆمانە، بۆیە دوا لە وەزارەتی پەروەردە دەکەین بمان کات بەمامۆستای رەسمی .

شایەنی باسە سۆران محمد بەرێوبەری پەروەردەی پاریزگای ھەڵەبجە بەوەکالەت بە بزاڤ پریسی ڕاگەیاند کە " لە سنورە کەیاندا (١٠٢ )مامۆستای گرێبەسیان ھەیە،و چەندین جار ھەوڵمان داوە گرێبەستەکان بکرین بە رەسمی بەڵام بە ھۆی ئەو قەیرانە دارایەوە دواکەمان جێ بەجێ نەکراوە. "

ناوبراو ئاماژەی بەوەیش کرد " ھەر کات ئەو مامۆستانە بە رەسمی دامەزران ئەوا خزمەتی ئەو چەند ساڵە یان بۆ ھەژمار دەکرێت کە دەوامیان تیدا کردوە ."

ئەمەیش لە کاتیکدایە حکومەتی ھەرێمی کوردستان لیستی موچە خۆرانی ھەردوو وەزارەتی پەروەردە و تەندروستی ناردوە بۆ حکومەتی عێراق تا موچەی ئەو دوو وەزارەتە دابین بکات.




‌‌‌
1/10/2018 2:54:57 PM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ