وەرزش

مان سیتی لە بریستۆڵ سیتی بردەوە


بزاڤ پرێس/توانا سیوەیلی

لە جامی پیشەگەرەکانی ئینگلتەرا یانەی مان سیتی لە یاریگای ئیتیحاد  میوانداری یانەی بریستۆڵ سیتی کردوو بە 2 گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک یارییەکەی لێ بردەوە .

لە قۆناغی چوونی پێش کۆتایی جامی یانە پیشەگەرەکانی ئینگلتەرا یانەی ستیزن و بریستۆڵ سیتی بەیەک گەیشتن ،  لە تایمی یەکەمدا یانەی بریستۆڵی میوان لە کۆتا خولەک بە لێدانی سزا لەڕێی بۆبی ڕێد تۆڕی براڤۆیان هەژاند .

لە تایمی دووەمدا یانەی ستیزنی خاوەن یاریگا توانیان نمایشێکی باشتر بکەن لە خولەکی 55 کیڤن دی بڕۆین ئەنجامەکەی یەکسان کردەوە  لە خولەکی 92 سێرجیۆ ئەگیۆرۆ گۆڵی سەرکەوتنی بەدەست هێنا ، یاریەکەش 2 گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک لەسوودی مان سیتی کۆتایی هات .

وابڕیارە یاری گەڕانەوە لە یاریگای بریستۆڵ سیتی لە 23/1/2018 ئەنجام بدرێت .


‌‌‌
1/10/2018 2:01:52 PM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ