لە ڕوداوێكی تەقەكردندا هاوڵاتییەك گیانی لەدەستدا و دووانیش بریندار بوون
بزاڤ پرێس
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی ڕایگەیاند ئەمڕۆ 10 ی كانوونی دووەمی 2018 ، لە ناحیەی گەرمكی سەر بە قەزای پێنجوێن لە ئەنجامی ڕوداوێكی تەقەكردندا لەسەر ڕێگای گوندی میشاو هاوڵاتییەك گیانی لەدەستدا و دوو هاوڵاتی تریش بریندار بوون.
پۆلیسی سلێمانی ئاشکراشی کرد دوای گەیشتنی هێزەكانی پۆلیس بریندارەكان ڕەوانەی نەخۆشخانەی فریاكەوتنی سلێمانی كران و تەرمی كوژراوەكەش گەیەنرایە پەیمانگای پزیشكی دادوەری لە شاری سلێمانی .
پۆلیسی سلێمانی ئاماژەی بەوەش کرد کە لە ئێستادا لە لایەن هێزەكانی پۆلیسەوە پەڕاوی لێكۆڵینەوە بۆ ڕوداوەكە كراوەتەوەو بە فەرمانی بەڕێز دادوەر بڕیاری دەستگیر كردن بۆ تۆمەتباران دەركراوە .
وتیشی هاوڵاتی (ت،ج،س ) تەمەنی 20 ساڵەو گیانی لەدەستداوە ،بە پێی زانیارییەكان قوربانیانی ئەم ڕوداوە دوو كوڕ و باوكێكن .
|