هەواڵ

سلێمانی..ھاوڵاتییەک گیانی لە دەستدا


بزاڤ پرێس

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی ڕایگەیاند کە شەوی ٩-١-٢٠١٨ ، گەنجێکی تەمەن ٢٥ ساڵ لە ناحیەی قەڵاتەی سەر بە قەزای ماوەت بەھۆی دەستکاری کردنی گولە ھاوەنێکەوە گیانی لە دەستدا .

پۆلیسی سلێمانی ئاشکراشی کرد کە دوای گەیشتنی ھێزەکانی پۆلیس و تیمەکانی بەڵگەوتاوان بەمەبەستی پشکنینی شوێنی ڕوداوەکە تەرمی ھاوڵاتییەکە ڕەوانەی پزیشکی دادوەری لە شاری سلێمانی کرا و لێکۆڵینەوەش لە ڕوداوەکە دەستیپێکردووە .

پۆلیسی سلێمانی ئاماژەشی کرد بەوەی ھاوڵاتییەکە ناوی ( س ، م ، س ) ەو تەمەنی ٢٥ ساڵە ، بەھۆی تەقینەوەی گولە ھاوەنێکەوە گیانی لە دەستداوە .


‌‌‌
1/9/2018 11:54:37 PM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ