هەواڵ

سلێمانی ... بڕێک خۆراکی خراپ بوو لەناو دەبرێت


بزاڤ پرێس: 

بەھۆی خراپ بوون و نەشیاوی بۆ خواردن، لیژنە ھاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی دەست بەسەر بڕێکی زۆر خواردەمەنیدا دەگرن.

ئازاد نەبی، نوێنەری بەڕیوەبەرایەتی تەندروستی سلێمانی لە لیژنە ھاوبەشەکان رایگەیاند: لەلایەن لیژنەی کۆگاکانی سەر بە لیژنە ھاوبەشەکان، لە کۆگایەکی عەمبار کردنی خواردەمەنیدا دەست بەسەر ١٢ کارتۆن کەرەی خواردندا گیراوە".

ووتیشی: بەھۆی خراپ عەمبارکردنی لە کۆگاکەدا (کەرەی خواردن)ەکە کەرووی کردووە، و بەھا خۆراکیەکەی لەدەست داووە و شیاوی خواردن و بەکارھێنان نییە".

راشیگەیاند: بەھۆی نەبوونی لیبڵ و بەروارەوە لیژنە ھاوبەشەکان دەستی بەسەر بڕیک حەڵوا دا گرتووە،‌ کە حەڵواکە شیاوی خواردن و بەکارھێنان نییە، لەبەرئەوەی بەپێی تایبەتمەندی وەزارەتی بازرگانی عێراق و ھەرێمی کوردستان ئەو کاڵاوشمەکانەی ھاوردە دەکرێن پێویستە پێکھاتە و بەرواری بەسەروە بێت".

ئاماژەی بەئەوەشکرد، سەجەمی ئەوخۆراکانەی دەستیان بەسەردا گیراوە بەفەرمانی قائیمقامی سلێمانی و لەلایەن لیژنەی لەناوبردنەوە لە ناوچەی تانجەرۆ لەناودەبرێت و خاوەنەکانیشیان رووبەرووی یاسا دەکرێنەوە".

نوێنەرەکەی تەندروستی لە لیژنە ھاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی، داوا لە ھاوڵاتیان دەکات لەکاتی بازاڕکردن و کڕینی خواردەمەنی دا دڵنیابنەوە لە ماوە بەسەرنەچوونیان پاشان بەکاریبھێنن، و لەحاڵەتی ھەبوونی خۆراکی خراپ یان ماوەبەسەرچوو لیژنەھاوبەشەکانی لێ ئاگادار بکەنەوە".


‌‌‌
1/9/2018 11:41:17 PM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ