هەواڵ

ھۆشیار عەبدوڵڵا: راگرتنیی کۆمپانیای کار کۆتایی ھێنانە بە پرۆسەی تاڵانیی نەوتی ھەرێم


بزاڤ پرێس: 

ھۆشیار عەبدوڵڵا، ئەندامی فراکسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاندووە: پەرلەمانی عیراق بریاری دا بەدواداچون بۆ داھاتیی فرۆشی نەوتی ھەرێم و کەرکوک بکات و کۆمپانیای کاریش ڕابگرێ".

دەشڵێت: راگرتنیی کۆمپانیای کار ، سەرەتای دەستپێکی کۆتایی ھێنانە بە پرۆسەی تاڵانیی نەوتی ھەرێم".

ووتیشی: لیژنەی لێکۆڵینەوە لە داھاتیی نەوت و ئەو کەسانەی فرۆشتویانە و حسابەکانیان لە بانک ، سەرەتایەکی ترە بۆ دژایەتیی گەندەڵیی و بە ھیوام ببێتە مۆتەکەی ژیانی ئەوانەی بە نەوتیی ھەرێم بونە ملێۆنێر و ملیاردێری دۆلار و موچەیەکی ئاساییشیان بە ژیانی فەرمانبەرانی ھەرێم ڕەوا نەدەبینی".

راشیگەیاندووە: وەک چۆن لە ڕابردودا پشتیوان و ھاوکاری ئیقالەکردنی گەندەڵکاران بوین ، وەک چۆن لە ڕابردودا نەکەوتینە داوی گوتارە موزەیەفەکانی بازرگانانیی کوردایەتی و ئەوەی پێمان کرابێ لە دژایەتی گەندەڵکاران و مافیاکان ، کردومانە،گوتومانە ، جاڕمان لێداون لەمەو دواش بە ھەمان نەفەس و ستراتیژ پەرلەمانیی عێراق دەکەینە ئەو کەناڵەی لێیەوە ئەوەی پێمان بکرێ بۆ ڕاگرتنیی مافیاکانیی ھەرێم ، بازرگانیی نەوت ، دزینی بودجە، دزینی داھاتیی ناوخۆ نەوتیی و غەیرە نەوتیی دەیکەین".

ئاماژەشی بەوەکردووە، دەزانم لە کە دیسان ماکینەی تەخوینی حزبە دەسەڵاتدارەکان دەکەوێتە کار لە دژمان بەلام بەرای بەندە وەک نوێنەرێکی خەلکی کوردستان گەورەترین خیانەت چاوپۆشیە لەو ھەمو بەدکاری و گەندەڵیەی حکومەتی ھەرێم و حزبە دەسەڵاتدارەکان دژی خەلکی ھەرێم دەیکەن".

دەشڵێت: ئەوە بۆتە ھۆکاری سەرەکی نەھامەتیی خەلکی کوردستان حکومەتی ھەرێم و دەسەڵاتی ناوخۆیە بۆیە ئەرکی لە پێش گۆرینە لە ناوخۆوە".


‌‌‌
1/9/2018 11:35:00 PM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ