هەواڵ

پەرلەمانتارێکی گۆڕان: حکومەتی هەرێم نوقمی گەندەڵی بووە



بزاڤ پرێس/ھۆشیار جەمال 

پەرلەمانتارێکی گۆڕان ھیچ بەھانەیەک نیە بۆدواخستن وقبوڵنەکردنی نامەی دەستلەکارکێشانەوەی وەزیرەکانی بزوتنەوەی گۆڕان چونکە ئەوان بەفیعلی لەدوای ڕێگریکردنیان لەوحکومەتەدا نەماون و لای گۆڕان و وەزیرەکانی ئەم کابینەوحکومەتەکەش نقومی گەندەڵی بون وباشترین کاریش ھەڵوەشاندنەوەیەتی وناتوانێت ونەیتوانیوە زاڵ ببێت بەسەر ھیچ کام لەتەنگەژەوقەیرانەکاندا .

عەبدولڕەحمان عەلی بڕیاردەی فراکسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی کوردستان لە لێدوانێکیدا بۆ بزاڤ پرێس وتی "وەزیرەکانی گۆڕان نامەی دەستلەکارکێشانەوەیان ئاڕاستەی ئەنجومەنی وەزیرانکردوە ، ئەوە سەرۆک وسەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیرانە بەکاری خۆیان ھەڵنەساون وسەرۆکی حکومەت واژۆی لەسەرنامەکان نەکردوەو ڕەزامەندییان نیشان نەداوە ."

ئەو پەرلەمانتارە وتیشی" پێویستە لەسەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران بپرسین گەر ناتەوێت واژۆی دەستلەکارکێشانەوەی وەزیرەکانی گۆڕان بکەیت ئەی بیرێکیش لەوساتانە بکەرەوە کە ڕێگریتان لێکردن لە۱۲ی ئۆکتۆبەری ۲۰۱٥ و نەتانھێشت بچنەوە سەرکارەکانیان لەو کات وساتە ھەستیارەدا .

ئاماژەشی کرد بەوەی "ھیچ بەھانەیەک نیە بۆدواخستن وقبوڵنەکردنی نامەی دەستلەکارکێشانەوەی وەزیرەکانی بزوتنەوەی گۆڕان چونکە ئەوان بەفیعلی لەدوای ڕێگریکردنیان لەوحکومەتەدا نەماون ."

سەبارەت بە وەی ئامانجی حکومەت چیە لە قبوڵنەکردنی نامەی دەست لە کارکێشانەوەی وەزیرەکانی گۆڕان وتی "ھیچ بیانویەک نیەو ئامانجێتی ئەوشکستەگەورەی لەحوکڕانیدا تێیکەوتون زۆرترین پشک وشەریک بۆخۆیان پەیدابکەن وبدۆزنەوە ."

جەختیشی کردوە "کەلای گۆڕان و وەزیرەکانی ئەم کابینەوحکومەتەکەش نقومی گەندەڵی بون وباشترین کاریش ھەڵوەشاندنەوەیەتی وناتوانێت ونەیتوانیوە زاڵ ببێت بەسەر ھیچ کام لەتەنگەژەوقەیرانەکاندا ."


‌‌‌
1/9/2018 11:32:45 PM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ