هەواڵ

پەرلەمانتارێکی پارتی: بڕیاری لێکۆڵینەوە لە کارمەندانی ئەمنی کەرکوک و دوزخورماتوو ھەڵوەشێنرایەوە


بزاڤ پرێس: 

شاخەوان عەبدوڵا، ئەندامی پەرلەمان لە فراکسیۆنی پارتی لە رایگەیاند: رەزامەندی بەڕێز وەزیری ناوخۆی عێراقم وەرگرت بە ھەڵوەشاندنەوەی ھەموو ئەو ئەنجومەنی لێکۆڵینەوانەی ( مجالس تحقیقی ) کە لەسەر ئەفسەران و کارمەندانی کورد کرابونەوە لە دوای روداوەکانی ١٦ اکتۆبەرلەگەڵ خەرج کردنی موچەی ئەوانەی راگیرابو بەھەمان ھۆکار  ".

ووتیشی: ھەروەھا رەزامەندی گواستنەوەی تەواوی ئەو پۆلیسانەمان وەرگرت کە گواسترابونەوە لە پۆلیسی سنور بۆ باشورو ناوەراست بۆ ئەوەی بگەڕێنەوە بۆ ناوچەی یەک لە سنوری ھەرێمی کوردستان".

جێگەی ئاماژەپێکردنە، لە سەروبەندی گەڕانەوە ھێزە عیراقییەکان بۆ ناوچەکانی جێناکۆک، ژمارەیەکی زۆر لە ئەفسەر و کارمەندانی پۆلیس روبەڕوی لێکۆڵینەوە بونەوە، بەھۆی بەشداری لە ریفراندۆم و لێکەوتی روداوەکانی ١٦ی ئۆکتۆبەری ٢٠١٧وە".



‌‌‌
1/9/2018 11:14:29 PM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ