وەرزش

گرێبەستی یاریزان چۆن ئەنجام دەدرێت ؟


یاریزانی فرۆشراو چەند پارە وەردەگرێت؟
یانەکان چۆن پارەکە دابەش دەکەن؟

ڕەوەز ئەحمەد / ڕۆژنامەنوس و شیکەرەوەی وەرزشی

ئەو پرسیارەی زۆر دەکرێت ھەمیشە بەتایبەت لەکاتی گواستنەوەی یاریزاناندا ئەوەیە یاریزان چەند پارە وەردەگرێت لەکاتی فرۆشتنیدا و چۆن گرێبەستەکان ئەنجام دەدرێن؟
بە کورتی و بە چەند خاڵێک بۆتان روندەکەمەوە
بۆ ئەوەی باشتریش تێ بگەن، نمونەکە بە کۆتینیۆ دەھێنمەوە کە ئێستا نزیکترین و گەورەترین گرێبەستە لەم گواستنەوەیەدا ئەنجام درابێت.

یەکەم:
ھەر یاریزانێک کە دەروات بۆ یانەیەکی تر بڕێک پارەی بۆ دیاریکراوە وەک دیاری پێی دەدرێت، ھەتا یاریزانەکە گەورەتر بێت و بەناوبانگ تر بێت تەبعان پارەکە زیاترە، ئەم پارەیەش یانەی دووەم دەیدات کە دەیکڕێت
بۆ نمونە کۆتینیۆ لە لیڤەرپوڵ چوەتە بەرشەلۆنەوە، بەرشەلۆنە بە کۆتینیۆ دەڵێت ئەگەر رازی بیت پێشەکی یەکسەر ٥ ملیۆن یۆرۆ وەردەگرێت

دووەم:
یەکێک لە بەندەکانی گرێبەستی نێوان یانە و یاریزان بریتیە لە بەندی متمانە ، بەندی متمانە چییە
بۆ نمونە کاتێک بەرشەلۆنە بۆندی لەگەڵ کۆتینیۆ ئیمزاکردوە بۆ پێنج وەرزە، بەرشەلۆنە بە کۆتینیۆی وتوە ئەگەر پێنج وەرزەکە لەگەڵ ئێمە بمێنێتەوە بۆ ھەر ساڵێک یەک ملیۆن یۆرۆ وەردەگریت، واتە کاتێک ساڵێ ٢٠٢٣ دێت ، بەرشەلۆنە پێنج ملیۆن یۆرۆی تر دەدات بە کۆتینیۆ حەقی ئەوەی ھەر پێنج ساڵەکە ماوەتەوە
جا ئەگەر بیرتان بێت نەیمار کاتێک چوە پاریس سانجێرمانەوە شکاتی لە بەرشەلۆنە کرد لەسەر ئەوەی کە برێک پارەیان لایە نەیانداوەتێ، بەڵام دواتر بەرشەلۆنە براوە بوو چونکە بەندەکە دەڵێت ئەگەر مایتەوە تا کۆتایی گرێبەستەکەت ئینجا پارەکە وەردەگریت بەڵام نەیمار زوتر رۆیشت و پێش کۆتایی ھاتنی گرێبەستەکەی رۆیشت بۆیە بەرشەلۆنەش پارەکەی پێ نەدا.

سێیەم:
ئەگەر یاریزانێک بە ١٠٠ ملیۆن یۆرۆ فرۆشرا ئایا ھیچ وەردەگرێت؟ وەڵامەکەی نەخێرە بۆ لەسەدا ٩٠ی گرێبەستەکان، واتە ئێستا کۆتینیۆ کە چوەتە بەرشەلۆنەوە بە ١٦٠ ملیۆن یۆرۆ ھیچ وەرناگرێت و سەرجەمی بۆ یانەی لیڤەرپوڵ دەبێت.
بەڵام یەک حاڵەتی تر ھەیە، بۆنمونە یاریزانێک بە بەلاش (بەخۆرایی) دەچێتە یانەیەکی ترەوە، بۆ نمونە ئیبراھیمۆڤیچ بە خۆرایی چوە مانچستەر یونایتدەوە، بە مانچستەر دەڵێت ئەگەر ئێوە منتان فرۆشت بە ٢٠ ملیۆن یۆرۆ ، منیش حەقی خۆم دەوێت، نمونەیەکی تر ، بالۆتێللی بە خۆرایی دەچێتە میلانەوە، بە میلان دەڵێت ئەگەر منتان فرۆشت دواتر بە ١٠ ملیۆن یۆرۆ ، حەقی خۆمم دەوێت چونکە من بەخۆرایی ھاتوم و دواتر پارەم بۆ ئێوە کردوە. 

چوارەم:
ئەی یاریزان چی قازانج دەکات لەم گواستنەوەیەیدا؟
ئەمەش پرسیارێکی جوانە، تەبعان قازانجی یەکەمی موچەیە ، بۆ نمونە کۆتینیۆ لە لیڤەرپوڵ موچەی ساڵانەی ١٠ ملیۆن یۆرۆ بوە ئێستا لە بەرشەلۆنە ١٢ ملیۆن یۆرۆیە
سپۆنسەر یەکێکی ترە لەو شتانەی یاریزان قازانجی تیا دەکات، بۆ نمونە کۆتینیۆ کۆمپانیای نایک سپۆنسەریەتی لە لیڤەرپوڵ لەوانەیە ساڵانە ٥ ملیۆن یۆرۆی پێ بدات بەلام لە بەرشەلۆنە چونکە یانەیەکی گەورەتر و بەناوبانگترە لەوانەیە ٨ ملیۆن یۆرۆ بێت.
نمونەیەکی تر ، کۆتینیۆ کە چوەتە بەرشەلۆنەوە دەستبەجێ کۆمپانیای ئۆدی ئۆتۆمبێلێکی تایبەتی پێ دا، لەوانەیە پێشتر ھیچ کۆمپانیایەکی ئۆتۆمبێل سپۆنسەری لیڤەرپوڵ نەبوبێت ، لەوانەشە ھەیبوبێت، ئەوکات لانی کەم کۆتینیۆ ئۆتۆمبێلێکی تریش وەردەگرێت.
شتێکی تر ، بۆ نمونە ئەگەر کۆتینیۆ لەگەڵ لیڤەرپوڵ ببێتە گۆڵکاری خولی ئینگلتەرا لەوانەیە لیڤەرپوڵ ٢ ملیۆن یۆرۆ پاداشتی بکات چونکە باری دارایی مەحدودە بەڵام بەرشەلۆنە ٥ ملیۆن یۆرۆی پێدەدات، پاریس ٨ ملیۆن یۆرۆی پێدەدات
یان تۆپی ئاڵتون ئەگەر لەگەڵ لیڤەرپوڵ تۆپی ئاڵتون بەدەست بھێنێت لەوانەیە ٣ ملیۆن یۆرۆ پاداشت بکرێت بەڵام لە بەرشەلۆنە ٨ ملیۆن لە پاریس سان سیتی ١٠ ملیۆن
ئەمانە قازانجەکانی یاریزانن لەگواستنەوەدا، لەگەڵ ئەو چەند خاڵەی سەرەتا باسم کرد.

پێنجەم:
شتێکی تریش ھەیە ، بۆ نمونە کاتێک کۆتینیۆ چوەتە بەرشەلۆنەوە، لەوانەیە ئەو یانەیە پارە وەربگرێت کە یەکەم جار یاریی بۆ کردوە ئەزانن بۆ؟ 
بۆ نمونە ، کۆتینیۆ لە خولی بەرازیل یاریی بۆ یانەیەکی بەرازیل کردوە، یارییەکی باشی کردوەو چەند یانەیەک ئەیانەوێت بیکرن، یانە بەرازیلیەکە بەندێک ئەخاتە گرێبەستەکەوە ئەڵێ ھەرکات کۆتینیۆ بە سەرو ٥٠ ملیۆن فرۆشرا من ٥ ملیۆن یۆرۆم دەوێت، ئێ لەوانەیە خۆی یەکەمجار بە ٢٠ ملیۆن یۆرۆ فرۆشتبێتی ، بەڵام ئێستا کە بە ١٦٠ ملیۆن یۆرۆ فرۆشراوە ، ئەوکات یەکەم یانە ٥ ملیۆن یۆرۆی بۆ دەچێت.

تێبینی: 
یەکەم: ئەمەی بۆم کردون بەدواداچونێکی بچوک بوو لەسەر چۆنێتی ئەنجامدانی گرێبەست و نزیکەی دوو مانگ پێوەی خەریک بوم و سەرچاوەکانیشم چەند رۆژنامەیەکی ئیسپانی و رۆژنامەنوسێکی عەرەبی و ئینگلیزی بون، جگە لە ھەندێ زانیاری تایبەتی خۆم کە بەھۆی پیشەکەمەوە ناچارم رۆژانە کاتژمێرێک بۆ خوێندنەوە و بەدواداچون دابنێم.
دووەم: ئەزانم بابەتەکە دورودرێژ و ئاڵۆز بوو بەس دەسەڵاتی من نەبوو
ببورن
سێیەم: وێنەکە تەنھا تەعبیرییە و نمونەی کۆتینیۆش بەس بۆ تێگەیشتن بوو
چوارەم: ھەر ھاوڕێیەکتان حەزی لەم بابەتانە ھەیە یان دەیویست زانیاری لەسەر وەربگرێت بۆ ئەم نوسینە بانگی بکەن





‌‌‌
1/9/2018 5:57:46 PM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ