هەواڵ

پۆلیسی ھەولێر دەستگیرکردنی ٢٥ تاوانباری ڕاگەیاند




بزاڤ پرێس/ئومێد بابان

وتەبێژی پۆلیسی پارێزگای ھەولێر، دەستگیرکردنی ٢٥ تاوانباری ڕاگەیاند کە لە ماوەی ڕابردوودا لە چەندین تاوانی جیاجیاوە تێوە گلابوون و، بەپێی یاسای سزادانیش قۆڵبەست کراون.

کاتژمێر (١١)ی بەیانی ئەمڕۆ ڕێکەوتی (٨/١/٢٠١٨)، ڕائید ھۆگر عەزیز وتەبێژ و بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی پۆلیسی پارێزگای ھەولێر، لە پرێسکۆنفڕانسێکدا وردەکاریی (١٧) تاوانی جۆراوجۆری بۆ دەزگاکانی راگەیاندن خستە ڕوو کە (٢٥) تاوانبار ئەنجامیان دابوون.
پوختەی تاوانەکانیش بەم شێوەیەی لای خوارەوە بوون:

١- کوشتن
تاوانبار(د.س.ێ)، تەمەن (١٩)، ساڵ پیشە کاسب
ئەم تاوانبارە لە ڕێکەوتی (١٣/١١/٢٠١٧) ھەڵسابوو بە کوشتنی کچێک و شێلانی بە مەبەست بە ئۆتۆمبێل لە کەسنەزان.
ئەم تاوانبارە بەندە بەپێی ماددە (٢٤) لە (یاسای ھاتووچۆ)

٢-کوشتن
تاوانبار(د.ک.ش)، تەمەن (٣٥)، ساڵ پیشە کاسب
ئەم تاوانبارە لە ڕێکەوتی (٢٦/١١/٢٠١٧) ھەڵسابوو بە کوشتنی خوشکی خۆی لە کەسنەزان
ئەم تاوانبارە بەندە بەپێی ماددە (٤٠٦) لە (ی. س)

٣-کوشتن
تاوانبار(س.ک.ڕ)، تەمەن (٣١)، ساڵ پیشە کاسب
تاوانبار(ڕ.خ.ح)، تەمەن (٢٧)، ساڵ پیشە کاسب
ئەم دوو تاوانبارە لە ڕێکەوتی (٥/١٢/٢٠١٧)، ھەڵسابوون بە کوشتنی کەسێک بە ناوی (خەسرۆ احمد)، لە گەڕەکی سێتاقان .
ئەم دوو تاوانبارە بەندن بە پێی ماددە (٤٠٦) لە (ی. س)

٤-کوشتن
تاوانبار(ش.ع.ع)، تەمەن (٣١)، ساڵ پیشە کاسب
ئەم تاوانبارە لە ڕێکەوتی (١٠/١٢/٢٠١٧) ھەڵسابوو بە کوشتنی براکەی بەھۆی کێشەیەکی نێوانیان بە ناوی (محمد)، لە گەڕەکی کوران.
ئەم تاوانبارە بەندە بەپێی ماددە (٤٠٦) لە (ی.س)

٥-دزی
تاوانبار(ھـ.ا.ح)، تەمەن (٢٤)، ساڵ پیشە کاسب
تاوانبار(م.ی.ع)، تەمەن (١٩)، ساڵ پیشە کاسب
ئەم دوو تاوانبارە لە ڕێکەوتی (٤/١/٢٠١٨) ھەڵسابوون بە دزینی ئۆتۆمبێلێک لە جۆری (کیا کادێنزا) لە گەڕەکی قەرەبوو لە ناحیەی کەسنەزان
ئەم دوو تاوانبارە بەندن بەپێی ماددە (٤٤٣) لە (ی.س)

٦-دزی
تاوانبار(ن.ا.ع.)، تەمەن (٢٩)، ساڵ پیشە کاسب
تاوانبار(ن.ا.ع.)، تەمەن (٣٣)، ساڵ پیشە کاسب
ئەم دوو تاوانبارە ھەڵسابوون بە دزینی ئۆتۆمبێلێک لە جۆری (ڤیکترا) و ھەروەھا (٥) کیس ماددەی ھۆشبەریان لابووە لەکاتی دەستگیرکردنیان لە سێبەردان و باسرمە
ئەم دوو تاوانبارە بەندن بەپێی ماددە (٤٤٣) لە (ی.س)

٧-دزی
تاوانبار(ا.ع.ع)، تەمەن (١٩)، ساڵ پیشە کاسب
ئەم تاوانبارە لە ڕێکەوتی (٢٦/١٢/٢٠١٧) ھەڵسابوو بە دزینی (٢٠،٠٠٠) بیست ھەزار سەعات کە بڕەکەی خەمڵێنراوە بە (٣٦،٠٠٠،٠٠٠) سی و شەش ملیۆن دینار لە بازاڕی داون تاون.
ئەم تاوانبارە بەندە بەپێی ماددە (٤٤٣) لە (ی.س)

٨-دزی
تاوانبار(س.خ.ا)، تەمەن (٢٤)، ساڵ پیشە کاسب
ئەم تاوانبارە لە ڕێکەوتی (٢٠/١٢/٢٠١٧) ھەڵسابوو بە دزینی چەندین کەل و پەلی کارەبایی و ئەلیکتڕۆنی کە بڕەکەی خەمڵێنراوە بە (٢٠،٠٠٠) بیست ھەزار دۆلاری ئەمەریکی لە دوکانێک لە بازاڕی ( سوڵتان مزەفەر)
ئەم تاوانبارە بەندە بەپێی ماددە (٤٤٣) لە (ی.س)

٩-دزی - ساختەکاری
تاوانبار(خ.ح.خ)، تەمەن (٢٨)، ساڵ پیشە ژنی ماڵەوە
تاوانبار(ھـ.ا.ح)، تەمەن (٣٠)، ساڵ پیشە کاسب

ئەم دوو تاوانبارە ھەڵسابوون بە شاردنەوەی دەمانچە، ھەروەھا ماددەی ھۆشبەرو دۆلاری تەزویریان لە لابوەو کە لە ماڵیان گیراوە لە پیرزین
ئەم دوو تاوانبارە بەندن بەپێی ماددە (٣٠٤) لە (ی.س)

١٠-دزی
تاوانبار(ن.ع.ع)، تەمەن (٢٠)، ساڵ پیشە کاسب
تاوانبار(ا.ح.ا)، تەمەن (١٩)، ساڵ پیشە کاسب
تاوانبار(ا.ع.م)، تەمەن (٢١)، ساڵ پیشە کاسب
ئەم سێ تاوانبارە لە ماوەی (٦) ساڵی ڕابردوو ھەڵسابوون بە دزینی بڕێکی زۆری پارەو زێڕ و ئەنجامدانی (٢٧) تاوانی دزی لە پیرزین
ئەم سێ تاوانبارە بەندە بەپێی ماددە (٤٤٤) لە (ی.س)

١١-دزی
تاوانبار(ج.ی.م)، تەمەن (٣٤)، ساڵ پیشە کاسب
ئەم تاوانبارە لە ڕێکەوتی (٢٧/١٠/٢٠١٧) ھەڵسابوو بە دزینی ئۆتۆمبێلێک لە جۆری (پیکب ھایلۆکس)، لە عەنکاوە
ئەم تاوانبارە بەندە بەپێی ماددە (٤٤٦) لە (ی.س)

١٢-دزی
تاوانبار(س.ڕ.م)، تەمەن (٤٨)، ساڵ پیشە کاسب
ئەم تاوانبارە لە ڕێکەوتی (٦/١١/٢٠١٧) ھەڵسابوو بە دزینی ئۆتۆمبێلێک لە جۆری (کیا سیڕاتۆ)، لە تعجیل
ئەم تاوانبارە بەندە بەپێی ماددە (٤٤٦) لە (ی.س)

١٣-دزی
تاوانبار(م.ع.ع)، تەمەن (١٩)، ساڵ پیشە کاسب
ئەم تاوانبارە لە ڕێکەوتی (١٦/١٢/٢٠١٧) ھەڵسابوو بە دزینی ئۆتۆمبێلێک لە جۆری (مازدا٦٢٦ڕەنگی سور) لە تعجیل
ئەم تاوانبارە بەندە بەپێی ماددە (٤٤٦) لە (ی.س)

١٤-دزی
تاوانبار(س.م.ق)، تەمەن (٣٦)، ساڵ پیشە کاسب
ئەم تاوانبارە لە ڕێکەوتی (١/١٢/٢٠١٧) ھەڵسابوو بە دزینی چەندین کەل و پەلی ئەلیکتڕۆنی و زێڕ لە پیرزین
ئەم تاوانبارە بەندە بەپێی ماددە (٤٤٣) لە (ی.س)

١٥-دزی
تاوانبار(ع.خ.ع)، تەمەن (٣٠)، ساڵ پیشە کاسب
ئەم تاوانبارە لە ڕێکەوتی (٢٤/١١/٢٠١٧) ھەڵسابوو بە دزینی چەند ئامێرێکی ئەلیکتڕۆنی لە گوندی کۆرەکی گچکە
ئەم تاوانبارە بەندە بەپێی ماددە (٤٤٤) لە (ی.س)

١٦-مادەی ھۆشبەر
تاوانبار(ج.م.ا)، تەمەن (١٩)، ساڵ پیشە کاسب
ئەم تاوانبارە بڕی (٢٣٤) کارتۆن حەبی بێھۆشکەر لە جۆری (دراکۆد) لێ گیراوە لەنێو بارھەڵگرێک
ئەم تاوانبارە بەندە بەپێی ماددە ( ١٤ لە یاسای ھۆشبەرەکان)

١٧-فێڵکردن
تاوانبار(ز.ع.ا)، تەمەن (٣٤)، ساڵ پیشە کاسب
تاوانبار(ب.ع.ح)، تەمەن (٤٠)، ساڵ پیشە کاسب
ئەم دوو تاوانبارە ھەڵسابوون بە فێڵکردن لە ھاوڵاتیان بە فرۆشتنی لایلۆنی زبڵ بە ناوی شارەوانی لە گەڕەکی ٥ ی حەسارۆک و کەسنەزان و ھەولێری نوێ و ٣٢ ی پاڕک.
ئەم دوو تاوانبارە بەندن بەپێی ماددە (٢٤٠) لە (ی.س).



‌‌‌
1/8/2018 6:38:48 PM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ