راپۆرت

داھاتی نەوتی ھەرێم بۆ مانگی ١٢ی ساڵی ٢٠١٧ زیاتر لە شەش سەد و شەست و سێ ملیۆن دۆلاربووە



ژوری توێژینەوەی سیاسی – گۆشەی ئابوری
ئامادەکردنی: غالب محەمەد عەلی و ئەنوەر کەریم

ژوری توێژینەوەی سیاسی بزووتنەوەی گۆڕان لە ڕاپۆرتێکی دا کە وێنەیەکی بۆ بزاڤ پرێس نیردراوە ئاشکرای دەکات کە  داھاتی نەوتی ھەرێم بۆ مانگی ١٢ی ساڵی ٢٠١٧ زیاتر لە شەش سەد و شەست و سێ ملیۆن دۆلارە.

دەقی ڕاپۆرتەکەی ژووری توێژینەوەی سیاسی بزووتنەوەی گۆڕان
ھەناردەی نەوتی ھەرێم لە ڕێگای بۆری جیھانەوە بۆ مانگی ١٢=٩.٤٤٠.٠٠٠ نۆ ملیۆن و چوارسەدو چل ھەزار بەرمیلە. ھەناردەی نەوتی ھەرێـم لەڕێگای تانکەرەوە بۆ تورکیا (ئەمە نەوتی کێڵگەکانی شێخانە کەڕێکەوتون لەگەڵ سامانە سروشتیەکان لەڕێگای تەنکەرەوە بگوازرێتەوە کە ڕۆژانە بە ٢٠٠ تەنکەرە)= ٣٤.٥٢٠ × ٣١=١.٠٧٠.١٢٠ یەک ملێۆن حەفتا ھەزارو سەدوبیست بەرمیل /مانگ. کۆی ھەناردەی نەوتی ھەرێم لەڕێگای بۆری وتەنکەرەوە= ٩.٤٤٠.٠٠٠+١.٠٧٠.١٢٠=١٠.٥١٠.١٢٠ دە ملیۆن وپێنج سەدو دەھەزارو سەدو بیست بەرمیل . تێکرای نرخی نەوتی برێنت لە بازاڕەکانی جیھاندا بۆ مانگی ١٢= ٦٤ دۆلار بووە. نەوتی ھەرێم بە ٨ دۆلار کەمتر دەفرۆشرێت لەبازاڕدا کەواتە نرخی نەوتی ھەرێم = ٥٦ دۆلار فرۆشراوە. کۆی داھاتی نەوتی ھەرێم بە بۆری و بەتانکەر=١٠.٥١٠.١٢٠ × ٥٦=٥٨٨.٥٦٦.٧٢٠ پێنج سەدوھەشتاو ھەشت ملیۆن و پینج سەدو شەست و شەش ھەزارو حەوت سەدو بیست دۆلارە. وەک دەزانین حکومەتی ھەرێـم نەوت دەفرۆشیت بە پاڵاوگەکان و ئەم نەوتە ئێمە دەیخەمڵێین بە = ٧٥.٠٠٠.٠٠٠ حەفتاو پێنج ملێۆن دۆلار. کەواتە کۆی داھاتی نەوتی ھەرێم لەڕێگای بۆری و تەنکەرو ناوخۆوە = ٥٨٨.٥٦٦.٧٢٠ + ٧٥.٠٠٠.٠٠٠ = ٦٦٣.٥٦٦.٧٢٠ شەش سەدو شەست و سێ ملیۆن و پینج سەدو شەست و شەش ھەزارو حەوت سەدو بیست دۆلار. تێبینی: ئەو نەوتەی لە باشماخەوە دەڕوات ئەوە نەوتی کەرکوکە لە ژێر دەسەڵاتی حکومەتی مەرکەزی دایە و داھات نیە بۆ ھەرێم. ژوری توێژینەوەی سیاسی – گۆشەی ئابوری ئامادەکردنی: غالب محەمەد عەلی و ئەنوەر کەریم



‌‌‌
1/8/2018 5:48:31 PM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ