وەرزش

ئەگەر کۆنتینھۆ چاوی لە ناسناوە تاکەکەسیەکان بێ لەبارسا خەیاڵی خاوە



سەردار جەبار/ ڕۆژنامەنووس و شیکەرەوەی وەرزشی

لەمێرکاتۆی ھاوینەوە مانشێتی ماڵپەڕ و پێگە وەرزشیەکانی جیھان تادێ بەھەواڵی گواستنەوەی فلیپ کۆنتینھۆی ناوەڕاستکاری ھەڵبژاردەی بەڕازیل و یانەی لێڤەرپوولی ئینگلیزی گەرمی بەخۆیەوە دەبینێت ،بەڵام پێدەچێت ئەم گواستنەوەیە لەئاست ئەو باس و خواسە گەرمەی میدیاکانی جیھان نەبێت .
گومان لەلێھاتوویی و تێرتوانایی فلیپ کۆنتینھۆی بەڕازیلی ناکرێت ،پێم وایە خاڵێکی وەچەرخان دەبێت بۆ بلوگرانا ئەو ئاستە بەرزەی لەماوەکانی ڕابردوو ناوەڕاستکارەکەی سیلیساو بۆ ھەڵبژاردەی نیشتیمانی و یانەی لێڤەرپووڵی ئینگلیزی پێشکەشی کردووە گەواھیە بۆ پیاھەڵدانەکانم ، دەشێت بڵێین کۆنتینھۆ بۆشاییەکی گەورە لە پێکھاتەکەی ڤالڤێردی پڕ دەکاتەوە ، بگرە زۆربەی ئەستێرەکانی پێشووی تۆپی پێ بە شوێنگرەوەی ئەندریاس ئینێستای وێنەکەش وەسفی ئەکەن ، لەگەڵ ئەوانەشدا و بەتێڕوانینی خۆم لەم گرێبەستەی بارسا چەند سەرنجێکم بۆ گەڵاڵە بووە لەچەند خاڵێک چڕی دەکەمەوە .
ــ ئەو بڕە پارەیەی لەو گواستنەوەیە خەرجدەکرێت ،زیاترە لەوەی کۆنتینھۆ پێشکەشی ئەکات ،پێم وابێ سەروو ۱٥۰ ملیۆن یۆرۆیە .
ــ کارگێڕی یانە کەتەلۆنیەکە لەدەمێکدا یاریکەرە بەڕازیلیەکە دەگوازنەوە کەسوودێکی ئەوتۆی نابێ بەو پێیەی ناتوانێت لە چامپیۆنس لیگ خزمەتی بارسا بکات لەبەرئەوەی یاری بۆ لێڤەرپوول کردووە لەقۆناغی کۆمەڵەکان .

ــ بارسێلۆنا کاتێک کۆنتینھۆ دەگوازێتەوە کەتەنھا لە جامی شای ئیسپانیا و خولی ئەو ووڵاتە لێی سوودمەند دەبێت لەودەمەی لەخولی ئیسپانیا بەجیاوازیەکی زۆر لەپێش ڕکابەرەکانیەوەیەتی بەبڕوای زۆرێک لە چاودێران ناسناوەکەی یەکلایی کردۆتەوە کەواتە ئەم وەرزە ھاتنی فلیپ و بەھەدەردانی بڕێکی زۆر لەتاو بەدەستھێنانی تۆزێ زیادەڕۆیی تێدایە .
ــ دەتوانین بڵێین سوودی بێ پایەن دەگەیەنێت لەوەی کارگێڕی  یانەکەی ھەرێمی کەتەلۆنیا چەند ساڵێک بەئاسوودەیی تێدەپەڕێنن بەھۆی ئەوەی شوێنگرەوەی ئینێستایان دەستکەوتووە و لەداھاتوودا پشکی گەورەی دەبێت لەبردنی بارسا بۆ سەر سەکۆی ناسناوەکان .

ــ ئەگەر کۆنتینھۆ چاوی لەبەدەستھێنانی خەڵاتە تاکەکەسییەکان بێ لەوەیان ھەڵەیە چوون چاک دەزانی تا مێسی لەیانەکەی کەتەلۆنیا یاریبکات لەدەمی دەستخستنی ناسناوەکان بۆ بارسێلۆنا بێ شک خەڵاتەکان کۆنتڕۆڵ دەکات ، ھەر ئەو فاکتەرەش وایکرد نەیماڕی ھاونیشتیمانی لەئیسپانیاوە کۆچ بەرەو فەڕەنسا بکات .

ـــ ھاتنی کۆنتینھۆ بۆ بارسا بێگومان وەکو یاریزانێکی پیشەگەر خەونی بووە ئەو درێسە بپۆشێت چوون یانەیەکی خاوەن مێژووە بەئاسانی دەچێتە سەر تەختی پاشایەتی خول و جامە بەھێزەکانی ئەوروپا و جیھان ،کەئەم ئارەزووی لە ڕێدز تێرنەئەبوو لەبەرئەوەی یانە ئینگلیزییەکە توانای بەدەستھێنانی پرێمەرلیگیشی نییە لەئێستەدا .

ئاشکرایە لەمێرکاتۆی ھاوینە کارگێڕی بارسا چەند جارێک ھەوڵی ڕفاندنی بەھرمەندەکەی سیلیساویان دێ ئەمما سەرکەوتوو نەبوون ، بەڵام لەمێرکاتۆیە خەریکە گرەوەکە لەبەرپرسانی ڕێدز دەبەنەوە بۆشاییەکی گەورەی بارسا بۆ لاوەی بەڕازیل پڕدەکەنەوە و چاوەڕوان دەکرێت ھەرزوو لەگەڵ بلوگرانا بدرەوشێتەوە ،ھەوادارانی بارساش بەتامەزرۆییەوە چاوەڕێی نمایشە ناوازەکانی فلیپ دەکەن لەسەر لاکێشەی سەوز .





‌‌‌
1/8/2018 4:59:38 PM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ