میسی ژمارە پێوانەیەکەی مۆلەری یەکسان کردەوە
بزاڤ پرێس: تواناسیوەیلی
لیۆنێل میسی ئەستێرەی ھەڵبژاردەی ئەرژەنتین و یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی توانی ژمارە پێوانەییەکەی لەگەڵ گێرد مۆلەری ئەڵمانی و یاریزانی پێشووی بایرن مونشن یەکسان بکاتەوە .
شەوی ڕابردوو لە یاریگای کامپ نوو لیۆنێل میسی لە خولی تۆپی پێی یانەکانی ئیسپانیا لالیگا گۆڵێکی بەرامبەر لیڤانتی تۆمار کرد .
بە پێی وتەی ( بلیشەر ڕیپۆرت ) کە لە تویتەر بڵاوی کردۆتەوە لیۆنێل میسی ئەرژەنتینی و یاریزانی بارشەلۆنە ژمارھی گۆڵەکانی گەیاندۆتە ٣٦٥ گۆڵ لە لالیگا لە گەڵ یانەی بەرشەلۆنە ، وە تەئکیدی لە سەر ئەوە کردۆتەوە کە میسی ژمارەکەی گێردمۆلەری یەکسان کردۆتەوە لە سەر ئاستی ھەر پێنج خولە گەورەکەی ئەوروپا میسی یەکەمە .
ھەروەھا لیۆنێل میسی یاری ژمارە ٤٠٠ لەگەڵ بەرشەلۆنە ئەنجام دا و بوو بە سێیەم یاریزان لە دوای چاڤی ھێرنادز و ئەندرێس ئینێستا کە زۆرترین یارییان بۆ بەرشەلۆنە ئەنجام داوە .
|