وەرزش

کۆنتینھۆ سوود بە بارسـا دەگەیەنێت یان بارسـا سوود بەکۆنتینھۆ دەیەگەنێت ... ؟



نـوووســـینی ؛ بەرھەم جلال 

پاش کێشمە کێشمێکی زۆر دواجار ئەڵقەی کۆتایی سیناریۆکە بەپێک گەشتنی کۆنتینھۆ و بارسـا بەپایان گەشـت تێگڕای شەقامی وەرزشیش لەچاوەڕوانی وەڵامی ئەم پرسـیارەدان ئایا کۆنتینھۆ بەڕێگای ڕۆناڵدینھۆ دەڕوات یاخوود ڕێگای نیمار دەگرێتە بەر ؛ کۆنتینھۆ چی بۆ ئەدەبیاتی بارسـا زیاد دەکات ؟ گرێبەسـتی کۆنتنھۆ سوود بەخش دەبێت بۆ بارسـا ؟

گرێبەسـت : بریتیە لەپڕۆسەیەکی دیاریکراو کەتێدا یاریزانێک لە یانەیەکەوە دەڕوات بۆ یانەیەکی دی بەبڕە پارەیەکی دیاریکراو و بۆ ماوەیەکی کاتی .

ئامانجی گرێبەسـت چییە ؟ ئامانجی گرێبەستکردن بریتیە لە چارەسەرکردنی کێشەی پێکھاتە و بەھێزکردن بۆ مەبەستی کێبڕکێردن لەپێناو نازناوەکاندا ، بەگشتی ئەدەبیاتی بارسـا بیرەوەری ھێندە خۆشی نییە لەگرێبەسـتکردن چونکە یانەکە خاوەنی کلتوری مێژووی یانەکەیە خاوەنی فەلسەفەی تایبەت بەخۆیەتی ئەمەش خاڵی لاواز و بەھێزی یانەی ناوبراوە بەدیوێکی دیکەدا پێویستە تێگڕای یاریزانەکان بکەونە ژێر ڕکێفی ئەدەبیاتی بارسـا .

یانەی بارسـا پێش گرێبەسـتکردن لەگەڵ کۆنتینھۆ خاوەنی کێشەگەلێکی دیار و ھەسـت پێکراوە بەتایبەت لە ھەر دوو ھێڵی بەرگری و ناوەندا ... لەدوای وازھێنانی ٭٭ پیۆڵ ـ چاڤی  ٭٭ تا ئێستا ئیدارە و پێکھاتە نەیانتوانیوە جێگرەوەیان بۆ دیاری بکەن خاڵێکی تر ھەڵکشانی تەمەنی ژمارەیەک ئەسـتێرەی ترە لەیانەی بلاوگرانە دیارترینیان ٭٭ پیکێ ـ ئینستا ـ ڕاکی ٭٭ە ، یەکێکی تر لەکێشەکان نەبونی باڵەکانە وە لەڕوی ھونەرییەوە ئێستا یانەکە تەواو غەریب کەوتووە چونکە ئێستا فەلسەفەی یانەکە ھیچ ئاسـۆیەکی گەشی پێوە دیارنییە ھەرچەندە فاڵفێردی زۆر واقیعانە مامەڵە دەکات لەگەڵ دۆخ و کەرەسەی یانەکەی نەکەوتنی بارسـا ڕەگەزێکە بەناوی  ٭٭ میسی ٭٭ زۆر ڕاشـکاوانە کۆنینھۆ ناتوانێت ھیچ کام لەم گرفتانە چارەسەر بکات
یاریزانە بەڕازیلەکان بەگشتی ژمارەیەکی دیارن لەمێژووی بارسەلۆنە دیارترنیان بریتیە لە " ڕۆیڤاڵدۆ ـ ڕۆناڵدۆ ـ ڕۆناڵدینھۆ ـ نیمار  " ئەم ناوانە ھەریەکە خاوەنی مەڵۆی تایبەتین لەغەرمانی بارسـەلۆنا لەم ناوانە تەنیا " ڕۆناڵدینھۆ " توانی باری لاری بارسەلۆنا بەجۆرێک ڕاسـت بکاتەوە ئێستاشی لەسەربێت ھۆکاری زەبەلاحی بارسەلۆنا دەگەڕێتەوە بۆ دینھۆ ! 
یەکێکی تر لەژمارە بەڕازیلەکان " نیمار "ە ، ناوبراو تا ڕادەیەک توانی لەگەڵ کەشـی بارسا ڕابێت بەڵام نەیتوانی جێگا پێی خۆی جێگیر بکات بارگا و بنە لێک بنێ نەیتوانی خزمەتی بارسا بکات وەک ئەوەی بارسا پێشکەشـی کرد .

ڕۆناڵدۆی دیاردە زیاتر لەجارێک ھۆشیاری بەکۆنتیھۆدا پەیوەندی نەکات بلاوگرانەوە ئەوەشی ڕاگەیاندووە ئێمە وەک نموونە وەربگرێت ...
مێژووی بارسـا خاوەنی کۆمەڵێک تایبەمەندییە پێویستە لەسەر تێگڕای یاریزانەکان لەو چوار چێوەدا مامەڵە بکەن بەپێچەوانەوە بەرپرسیار دەبن ، کاتی گرێبەستکردن لەگەڵ نیمار ئیدارەی بارسـا یەکێک لەمەرجەکان ئەوە بوو پێویستە ناوبراو ئاگاداری شـێوازی بڕینی قژی بێت ! خاڵێکی تر شـێوازی مامەڵەکردنە لەگەڵ ڕاگەیاندنەکان پێویستە یاریزانەکان دووچار بن لەقسەی زیادە ئەویش مەبەستی ئەوەی گوشار لەسەر یانەکە دورسـت نەبێت خاڵێکی تر ئەوەیە شێوازی خۆی لەگەڵ بارسا بگونجێێت نەک بەپێچەوانەوە ھەوڵی گۆڕانبات لەشێوازی یاریکردنی بارسـا ...

لەڕوی ھونەرییەوە " تاکتیک " کۆنتینھۆ گوڕێکی زۆر تایبەت ئەدات بەیانەکە بەگشـتی ھێڵی پێشەوە بەتایبەت بەڵام ئەوە نا ھاوسەنگی دروسـت دەکات نەبوونی بزوێنەرێکە لەتەوەری ناوەندا چونکە بەپێی پێوەکارەکان بێت میسی دێتە پاش سـوارێز و کۆنتینھۆ بەڵام میسی بەھیچ جۆرێک بەرگری ناکات و ھەوڵی بچڕانی تۆپ نادات .
خاڵێکی ھەر گرنگی کۆنتینھۆ بۆ بارسـا ئەوەیە تۆپ لێدەرێکی کارامەیە زۆرجاران بەرگری ناوچەی دژی بارسا پەیڕەو دەکرێت زۆر زۆر پێویستی بە تۆپ لێدەرە ئیدی تەواو ئەو کێشەی چارەسەرکرد و بنەبڕکرد .
لەکۆتایدا ئەوەی دەمێنتەوە کۆنتیھۆ کەسایەتیەکی ھێمن و لەسەرخۆیە دوورە لەھەڵسوکەوتی ناپیشەگەرانە ئەمەش لەخاڵە گرنگەکانی سەرکەوتنن لەگەڵ بارســا ، خاڵێکی تر ئەوەیە بەشـداری ناکات لەیانە پاڵەوانەکان ئەمەش ناڕاستەوخۆ گوشاری سەرناوبراو کەم دەکاتەوە باشـتر دەتوانێت ھەماھەنگی بکات لەگەڵ ڕیتمی بارسـا بۆیە بەپێی ئەم تایبەمەندیانە بێت بارسـا و کۆنینھۆ جوانترین خزمەتی یەکــدی دەکەن ....


‌‌‌
1/8/2018 4:39:38 PM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ