وەرزش

بەرشەلۆنە سەرکەوتنی بەدەست ھێنا و سێ جار تۆڕی لیڤانتی ھەژاند


بزاڤ پرێس: تواناسیوەیلی


یانەی بەرشەلۆنە لە یاریگای کامپ نوو میوانداری یانەی لیڤانتی کردوو یاریەکەی‌بە ٣ گۆڵی خاوێن لێ بردەوە .

دوای ئەوەی لە ھەفتەی ١٧ لە یاری کلاسیکۆ بەرشەلۆنە سەرکەوتنی بەدەست ھێنا ، لە ھەفتەی ١٨ ی خولی ئیسپانی لەگەڵ لیڤانتی بەیەک گەیشتن .

لە تایمی یەکەمدا یانەی بەرشەلۆنەی کەتەلۆنی لە خولەکی ١٢ لەڕێیی ئەستێرەی ئەرژەنتینی و یانەکەی تۆڕی لیڤانتی ھەژاند ، ھەر لەو تایمە لویس سوارێزی ئۆرۆگوایی لە خولەکی ٣٨ بە لێدانێکی جوان و نایاب بەرشەلۆنەی کردە خاوەن گۆڵی دووەم ، ئەو تایمە بە و ئەنجامە کۆتایی ھات .

لە تایمی دووەمدا یانەی لیڤانتی لەڕێگەی ھێرشە ھەڵگەڕاوەکان مەترسی دەخستە سەر یانەی میوان بەڵام تێرشتیگن ڕێگر بوو گۆڵەکەی بە خاوێنی دە ھێشتەوە ، لە خولەکی ٩٠ پاولینھۆی بەڕازیلی لە پاسێی جوانی میسی گۆڵی سێیەمی تۆمار کرد ، یاریەکەش بە ئەنجامی ٣ گۆڵ و بە دەست ھێنانی ٣ خاڵ کۆتایی ھات .

یانەی بەرشەلۆنە لە پلەی یەکەمدایە بە ٤٨ خاڵ ئەتلەتیکۆمەدرید دووەمە بە ٣٩ خاڵی ھەیە ، ڤالانسیاش بە ٣٧ خاڵ سێیەمە .


‌‌‌
1/8/2018 4:34:19 PM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ