وەرزش

سەرکەوتنەکانی ڤالڤێردی لەناودەچێت



سەلام عەلی / ڕۆژنامەنووس و شیکەرەوەی وەرزشی 

بەڕێوەبەری ھونەری یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی(ئەرنیستۆ ڤالڤێردی)،ھەرچەن ھەوادارانی یانەکە لەڕوی بەخشینی چێژەوە(کەلەقوتابیە کۆچکردوەکەی قوتابخانەی پرتەقاڵیەکانەوە وەک بۆماوەی بۆیانە کەتەلۆنیەکە ماوەتەوە) تاڕادەیەکی زۆر بێازاریان پێوە دیارە لەشێوازو فەلسەفەی یارکردنی ڕاھێنەری یانەکەوە،بەھۆی گۆڕینی وێنەی تکتیکی ڕاھێنەرەوە کەلەسیستمی یانەکە لایداوەو بەناچاری پلانە کلاسیکیەکەی لە(٤-۳-۳)ەوە گۆڕیوە بۆ(٤-٤-۲)،پلانی دووەم بەناچاری بووە،بەوپێیەی ڕاھێنەرە ئیسپانیەکە ھیچ چارەیەکی تری لەبەر دەست نەبوو بەھۆی پێکانە درێژخایەنەکەی(عوسمان دێمبلی)وئاست دابەزینی(جیراد دولیفۆ)،کەوەک بەدیلی یاریزانە فەڕەنسیەکە تەماشا دەکرا،ھێڵی بەرگری و ناوەندی لەسەر حسابی ھێڵی ھێرشبەری تۆکمەکردو تاڕادەیەکی باش یانەکە ھەنگاوی باشی بڕیوە بەتایبەت لەلالیگاداو بەپلەی یەکەمیش سەرکەوتوە بۆقۆناغی شانزەی یانە پاڵەوانەکان،بەڵام ئەوەی دەبێتە سەر ئێشە بۆ ڕاھێنەر ھێنانو کڕینی یاریزانە بەڕازیلیەکە(فلیپ کۆتینیۆ)یە،بەتایبەت دوای گەڕانەوەی دێمبلی،ڕاستە یاریزانەکەی پێشوی لێڤرپوڵ لەچامپیونس لیگدا ناتوانێت یاری بکات،بەڵام ھیچ پاساوێک نیە بۆ ڕاھێنەر تائەوەی دوو یاریزان لەسەر کورسی یەدەگ بن کەنرخەکەیان نزیکەی(۳۰۰)ملیون یۆرۆیە،بۆیە بەناچاری ڕاھێنەر دەبێت بگەڕێتەوە سەر ھەمان فەلسەفەی یاریکردنی یانە کە(٤-۳-۳)یە،یان باشترین بژاردە بۆڕاھێنەر وێنەی تکتیکی(٤-۲-۳-۱)کە،چونکە ھێنانی پاولینۆ پاڵپشتیە بۆ بۆسکێس و یارمەتی دەرێکی نایابە بۆ ئەنیستا کەئێستا بەتەواوی تەمەنی ھەڵکشاوەو توانای یاریکردنی(۹۰)خولەکی نەماوە،بۆیە بەجێگیرکردنی ناوی کۆتینیۆ لەلیستی یاریزانانی یانەکەدا ئەوا ئەم وەرزە لەیاریەکانی گەڕانەوەی لالیگاو خولی یانەپاڵەوانەکان سەنگی مەحەکە بۆ ڤالڤێردی،چاوەڕێی کۆتای وەرز دەبین بزانین ئەنجام و دەسکەوتی یانە کەتەلۆنیەکە بەکوێ دەگات.






‌‌‌
1/8/2018 4:32:41 PM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ