وەرزش

ئیدی کەس نەڵێت گواردیۆلا پارەی زۆر سەرف دەکات



نوسینی / بەرھەم جەلال ڕۆژنامەنوس و شیکەرەوەی وەرزشی 

یەکەمی خولی نایابی ئینگلتەرا بڕی " ٣٨ " میلۆن وەردەگرێت جگە لەشائیستەی دارایی سـکای سـپۆڕت لە " ٨٤ " دەسـت پێ دەکات

گریمان سیتی دەبێتە پاڵەوان ئەوا ؛ 

٨٤ + ٣٨ = ١٢٢ ملیۆن قازانجی بەدەسـت ھاتوو

لەخوولی ئینگلیزی ھەر یاریەک لەنێو یاریگای خۆت ببیتەوە ئەوا بڕی ١٠٠ ھەزار وەر دەگری ... لە دەرەوەی یاریگای خۆت سەرکەوتن بەدەست بھێنیت  ١٢٥ ھەزار وەردەگریت ... بەرامبەر بوون لەنێو یاریگای خۆت ٥٠ ھەزار وە لە دەرەوەی یاریگای خۆت ٦٠ وەر دەگریت کەوایە پار سیتی ؛ 

٢٣ سەرکەوتن ـ ٩ بەرامبەربوونی ھەبووە

تێگڕا بە ١١٥ ھەزار سەرکەتنەکان بخەمڵێنە ئەوا ؛

١١٥ * ٢٣  = ٢.٦٤٥ قازانج کردووە

تێگڕای بەرامبەر بوونەکان بە ٥٠ ھەزار بخەمڵێنە ئەوا 
٩ * ١٣ = ١١٧ قازانجی کردووە

تەنیا بەیاری خول بەنزیکەی ١٢٠ ھەزاری قازانج کردووە

-----------------------------------------

یانە پاڵەوانەکان ؛ ھەر یانەیەک بگاتە قۆناغی کۆمەڵەکان ئەوا ڕاستەوخۆ ١٢.٧ ملیۆن بەخشیش وەر دەگرێ

بردنەوەی ھەر یاریەک ١.٥ یە ملیۆن و نیو وەردەگرێت .... بەرامبەر بوون نیو ملیۆن

سیتی پار لەقۆناغی کۆمەڵەکان پەڕییەوە
 
دوو سەرکەوتن / ٢ * ١.٥ = ٣ ملیۆن
سێ بەرامبەربوون / سێ نیوی دەکاتە ١.٥ ملیۆن 

کۆی گشتی پارە وەرزی ڕابردوو دەگاتە ١٧.٢ ملیۆن دۆلار 

واتا سیتی تەنیا بەیاری ھەر دوو بۆنەی یانە پاڵەوانەکان و خول ١٣٧.٢ بەدەسـت ھێناوە

ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

وەرزی نوێ تا ھەفتەی ٢٢ سیتی تەنیا دوو بەرامبەر بوونی ھەبووە با وەرزی نوێش تێگڕای ١١٥ بخەمڵێنین ئەوا 
٢٠ * ١١٥ = ٢ , ٣٠٠ ھەزار

دوو بەرامبەربونەکان بە ٥٥ ھەزار بخەمڵێنە ئەوا ؛

٢ * ٥٥= ١١٠ ھەزار 

کۆی گشتی پارەی یاری لەخولدا دەگاتە ٤١٠ ھەزار

-------------------------------

یانە پاڵەوانەکان ؛ ڕاستەوخۆ ١٢.٧ وەرگیراوە

پێنچ سەرکەوتنی ھەیە
٥ * ١.٥ = 

کۆی گشتی پارەی بەدەست ھاتو تەنیا بەپارە لەم وەرزە دەگاتە ٤٣٠.٢ ھەزار پارەی بەدەست ھاتوو

ــــــــــــــــــــــــــــ 

گواردیۆلا ٤٢٨ ملیۆنی سەرفکردووە لەھێنانی یاریزاندا ، بەڵام تەنیا بە پارەی یاریکردن نزیکەی ٥٦٧ . ٤ ھاوسەنگی کردۆتەوە .
خاڵێکی تر بەرز بوونەوەی نرخی یاریزانەکانێتی واتا چۆن ؟

بۆ نموونە 
لۆری سانی ؛  گڕیوە بە ٥٠ ملیۆن گڕیوە لە مێرکاوتۆدا نرخەکەی گەشـتۆتە ٧٠ ملیۆن واتا ٢٥ ملیۆن قازانجی کردووە

باسـی  [ دیبرۆین ـ ئیدەرسۆن ] لێ بگەڕێن ئەبێت ئێستا نرخیان چەند بەرامبەر زیادی کردووە

ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

پێ دەچێت بپرسن گرێبەستی ساڵانەی یاریزانان چۆن دەرئەھێنەوە ؟

وەڵام ؛ سـپۆنسەر ـ ڕیـکلام ـ داھاتی یانە ـ وەرگرتنی پارەی ھاندەری ئامادەبووی نێو یاریگا 

ــــــــــــــــــــــــــــــــ

کەوایە گواردیۆلا ئابووری سیتی بوژاندۆتەوە لەھەموو ڕویەکەوە بەمەرجێک نازناوی پریمەلیگی ئەم وەرزە ببات ئەگەر یانە پاڵەوانەکان ببات چەند بەرامبەر قازانج دەکات لەتێکڕای ڕووەکانەوە.


‌‌‌
1/5/2018 10:22:01 PM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ