وەرزش

عومان بووە پاڵەوانی جامی کەنداو


بزاڤ پرێس: تواناسیوەیلی

لە جامی کەنداوی ٢٣ کە لە وڵاتی کوەیت بەڕێوە چوو لە یاری کۆتایی ھەر دوو ھەڵبژاردەی عومان و ئیماڕات بە یەک گەیشتن و بە لێدانی  یەکلاکەرەوە بە٥ بە ٤ لێدان نازناوەکەی بە دەست ھێنا".

لە تایمی یەکەم دا ھەردوو ھەڵبژاردە ئاستێکی بەرزیان پێشکەش کرد بە تایبەت ئیماڕات بەڵام ھەموو ھەوڵەکان شکستی پێ دەھێنرا".

لە تایمی دووەمدا ھەردوو ھەڵبژاردە بۆ ھەژاندنی تۆڕی یەکتر ھاتنە ھاتنەوە ناو یاریگا بەڵام ھیچ سودی نەبوو ، لە خولەکی ٩٠ ناوبژیوان لێدانێکی سزای بۆ ئیماڕات ھەژمار کرد بەڵام عومەر عەبدوول ڕەحمان ناسراو بە عەبوری لێدانە سزاکەی لە دەست دا ، ناوبژیوان پەنای بۆ کاتی زیاد کرد ٣٠ خولەکی زیاد کرد بۆ یارییەکە".

لە تایمی یەکەمی زیاد کراو ھەڵبژاردەی عەمان ھێرشێکی مەترسیداری خستە سەر ئیماڕات و بە زەحمەت گۆڵپارێز لێدانە ڕاستەوخۆکەی کردە دەرەوە ، لە تایمی دووەم ھەردوو ھەڵبژاردە نەیان توانی گۆڵ تۆمار بکەن".

بە لێدانی یەکلاکەرەوە ھەڵبژاردەی عومان بە ٥ لێدان بەرامبەر بە ٤ لێدان سەرکەوتنی بەدەست ھێنا ، عومەر عەبدوول ڕەحمان عەبووری لێدانێکی سزای لە کاتی ئاسایی ولێدانێکی لە لێدانە یەکلاکەرەوەکان لە دەست دا".

بە مەش ھەڵبژاردەی عومان بووە پاڵەوانی کەنداوی ٢٣ کە لە کوەیت بە ڕێوەچوو".


‌‌‌
1/5/2018 9:19:12 PM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ