وەرزش

ڕیاڵ مەدرید سەرکردەی یانەکەی لە یاریگاکان دووردەکەوێتەوە


بزاڤ پرێس: تواناسیوەیلی

سێرجۆ ڕامۆس کاپتن و سەرکردەی ناو یاریگای یانەی ڕیاڵ مەدرید لە کاتی ڕاھێنانەکانی یانەی ڕیاڵ مەدرید تووشی پێ کان ھات ، ھەرچەندە ناوی لە لیستی یاریزانانی یانەکەی نەھاتبوو بۆ یاریەکەی شەوی ڕابردوو بەرامبەر نۆمانسیا لە جامی ئیسپانیا کە یاریەکەیان بە ٣ گۆڵی خاوێن بردەوە".

ڕۆژنامەی مارکای ئیسپانی بڵاوی کردەوە کە پێکانەی ڕامۆس لە پێی چەپیدایە و یانەی ڕیاڵ مەدریدیش ھەواڵەکەی پشت ڕاست کردەوە".

پێکانەکەی ڕامۆس ٢ ھەفتە ئەو یاریزانە لە یاریگاکان دادەبڕێت بەمەش یانەی شاھانە بێ بەش دەبێت لە تواناکانی دڵی بەرگری یانەکەی".


‌‌‌
1/5/2018 8:46:52 PM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ