هەواڵ

مالیکی: نابێت گەلی کورد باجی ھەڵەی ھەندێک سەرکردەی سیاسی بدات


بزاڤ پرێس:

شاندەکەی کۆمەڵی ئیسلامی و گۆڕان و ھاوپەیمانی لەگەڵ مالکی کۆبوونەوە

ئەمڕۆ ھەینی شاندەکەی کۆمەڵی ئیسلامی و بزووتنەوەی گۆڕان و ھاوپەیمانی بۆ دیموکراسی و دادپەروەری لە بەغداد ھەرێم سەردانی نوری مالکییان کردووە و لەگەڵی کۆبوونەتەوە".

لە دوای کۆبوونەوەی لەگەڵ شاندەکەی گۆڕان و کۆمەڵ و ھاوپەیمانی دیموکراسی نوری مالیکی لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: پێویستە لەنێوان ئێمە و ھەرێمدا ھاوپەیمانی ھەبێت و نابێت گەلی کورد باجی ھەڵەی ھەندێک سەرکردەی سیاسی بدات".

ھەر لە کۆنگرە ڕۆژنامەوانییەکەدا مالیکی ڕاشیگەیاند: سەقامگیریی ھەرێممان بەلاوە گرنگە و نامانەوێت کێشەکانی ھەولێر و بەغداد قوڵتر ببنەوە و پێویستە کێشە ھەڵپەسێراوەکانی نێوان ھەولێر و بەغدا لە پەڕلەمانی عێراقەوە چارەسەر بکرێن و نامانەوێت گەلی کورد سزا بدەین، چونکە گەلی کورد خەتایەکی نییەو ئەم بارودۆخە بەرھەمی بڕیاری ھەڵەی ھەندێک لە لایەنە سیاسییەکانە".

نوری مالیکی ئاماژەی بەوەش کرد، لەگەڵ ئەوەدان ھەڵبژاردن لەکاتی خۆیدا ئەنجامبدرێت و بۆ ئەم مەبەستەش یاداشتێک ئاراستەی پەڕلەمانی عێراق دەکەن".

ئەمەش لە کاتێکدایە شەوی چوارشەممەی ڕابردوو شاندێکی سێ لایەنی ھەرێم سەردانی بەغدادیان کردووە کە پێکھاتوون لە نوێنەرانی کۆمەڵ و گۆڕان و ھاوپەیمانی بۆ دیموکراسی و دادپەروەری و دوای کۆبوونەوەیان لەگەڵ عەبادی ڕایانگەیاند، سەرۆک وەزیرانی عێراق بەڵێنیدا مووچەی فەرمانبەرانی ھەرێم بنێرێت و ناوچە جێناکۆکەکانیش بەھاوبەشی بەڕێوە ببرێت".

ئەو شاندە ڕاشیانگەیاند،سەردانی شاری بەغدایان کردوە و لەگەڵ سەرۆکی حکومەت و سەرۆک کۆمار و سەرۆکایەتی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و تەواوی ھێزو لایەنە سیاسیەکان کۆبونەوە دەکەن".


‌‌‌
1/5/2018 5:00:23 PM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ