هەواڵ

ئومێد خۆشناو: سەردانی چەند حزبێک بۆ لای عەبادی سواڵی دەنگە بۆ ھەڵبژاردنی ئایندە


بزاڤ پرێس:

سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پەرلەمانی کوردستان دەڵێت: سەردانی چەند لایەنێکی ھەرێمی کوردستان بۆ لای سەرۆک وەزیرانی عێراق، سواڵی دەنگە بۆ ھەڵبژاردنی ئایندە.

ئومێد خۆشناو، سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی کوردستان، لە وتارێکدا لە تۆری کۆمەڵایەتی فەیسبوک بڵاویکردۆتەوە ناونیشانی (بەغدا نیوەی ڕێتان بێت) نووسیویەتی"  ئەرێ پرسیارێک ئەوانەی ئەمڕۆ لەبەغدا بوون،چەند جار پڕ بەقورگیان ھاواریان دەکرد کە،نابێت شاندی حزبی بچنە بەغدا".

دەشڵێت: ئێستا نیە دەمێکە وعەیامێکە کوڕگەلێک ھەن،ھەمیشە تامەزرۆی بەغدان.ئەوانەی ئەوڕۆ چونە بەغدا ئارمانجیان ڕوونە. یەک:سواڵی دەنگ بۆ ھەڵبژاردنی ئایندە دەکەن.
دوو:ھەوڵێکە بۆ زێتر لاوازکردنی کوردستان وشکانی شکۆو ھەیبەتی گەلێک".

ووتیشی: ئەمڕۆ لەکاتێک جەماعەتی ئەولا،لەدیوەخانی عەبادی قاوەی عەربیان نۆش دەکرد،ھەر لەو دەم دواین ئاڵای کوردستان لە کەرکوک لادرا،ئیتر چیتر حەق نیە باس وخواسی یەکڕیزی نیشتمانی و ئەو جۆرە باس وخواسانە بکەین،یەکڕیزی بە تۆبزو فشارو شەڕە مل دروست نابێت".

لە کۆتایشدا نوسیەتی" لەمێژوودا زۆرێک ھاتن و چوون،حەزیان بە بەغدا کردو ھیچ بەدەست لێی دەرچوون،ئێوەش بڕۆن بەغدا نیوەی ڕێتان بێت،بەڵام کە ھاتنەوە ئاوڕێک لە ڕابردوو دەنەوە".

ئەمە لە کاتێکدایە کە شاندێکی بزووتنەوەی گۆڕان، کۆمەڵی ئیسلامیی کوردستان و ھاوپەیمانی بۆ دیموکراسی و دادپەروەری، سەردانی بەغدادیان کرد و لەگەڵ حەیدەر عەبادی، سەرۆک وەزیرانی عێراق کۆبوونەوە".


‌‌‌
1/5/2018 3:33:34 PM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ