هەواڵ

لەسەر سکاڵای ھاوڵاتیان بەدواداچوون بۆ ١٠ کارگە کراوە


بزاڤ پرێس:

لیژنەی ژینگە ئاماری کارەکانی رابردووی خۆی بڵاو دەکاتەوە و  لە ئامارەکەیاندا ھاتووە بەھۆی پابەندبوونی کارگەکانەوە ژمارەی سەرپێچیەکان کەمی کردووە و لە ماوە ٦ مانگدا تەنھا ٣ شوێن رووبەرووی داخستن بۆتەوە.

تاھیر محەمەد امین سەرۆکی لیژنەی ژینگەی سەر بە لیژنە ھاوبەشەکانی قائیمقامییەتی سلێمانی لەبارەی ئامارەکەوە دەلێت: لەماوەی ٦ مانگی رابردوودا ٣٥٦ سەردان بۆکارگە جیاوازەکانی سنوری شاری سلێمانی ئەنجامدراوە و رێنمایی پێویستیش دراوە بە ٢٠٨ کارگە تاوەکو پابەندی مەرج و رێنماییە ژینگەییکان بن ، و بەھۆی پابەند نەبونەوە ٣ شوێن داخراون و ١٢ پسوڵەی سەرپێچیش تۆمارکراوە، وتیشی ژمارەی سەرپێچییەکان بە بەراورد بە کاری پێشتری لیژنەکەیان کەمی کردووە و ھۆکاری ئەمەشی گەراندەوە بۆ کاری بەردەوامی لیژنەکەیان".

ئاماژەشی بەوەکرد: لەماوەی رابردوودا و  لەسەر سکاڵای ھاوڵاتیان بەدواداچوون بۆ ١٠ کارگە کراوە توانراوە  کاری سەرجەم ئەو شوێنانە رێکبخرێتەوە  کە لیژنەکە سەردانی کردوون".



‌‌‌
1/5/2018 2:55:37 PM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ