هەواڵ

سۆران عومەر: نێچیرڤان بارزانی ٢٧ جار داوای دانوستانی لەعەبادی کردووە بەڵام وەڵامی نەدراوەتەوە


بزاڤ پرێس:

سۆران عومەر، پەرلەمانتاری کۆمەڵی ئیسلامی لە پەرلەمانی کوردوستان بە میدیای حزبەکەی راگەیاند: چونی وەفدی کۆمەڵ‌و گۆران‌و ھاوپەیمانی بۆ بەغدا بەمەبەستی داواکردنی ماف‌و موچەی خەڵکی کوردستانە، نەک بۆ داواکردنی دەستکەوتی حزبی کەپیشتر یەکێتی‌و پارتی ئەنجامایانداوە".

وتیشی: پێشتر یەکێتی و پارتی گاڵتەیان بەغەدا دەکرد، رۆژێک دەیانوت بەغدا موفلسە رۆژێک دەیانوت دەستور نەما، رۆژێک تەڵاقیان دەدا، بەڵام ئێستا لوتبەرزیان شکاوە".

راشیگەیاند: سەرۆکی حکومەتی ھەرێم  تائێستا ٢٧ جار داوای کۆبونەوەی لەحەیدەر عەبادی سەرۆکوەزیرانی عێراق کردووە  بەڵام وەڵامی نەدراوەتەوە".


‌‌‌
1/5/2018 2:28:21 PM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ