وەرزش

ڕیاڵ مەدرید گرێبەستی گۆڵپارێزێکی یەکلاکردەوە



بزاڤ پرێس/تواناسیویلی

پێگەی ئاسی ئیسپانی بڵاوی کردۆتەوە کە گۆڵپارێزی ئیسپانی و یانەی ئەتلەتیک بلباو پەیوەندی بە یانەی ڕیاڵ مەدریدی هەمان وڵاتەوە دەکات .

گرێبەستەکەی کیپا بۆ ماوەی شەش ساڵ دەبێت و نرخی بۆندەکەش بە پێی ڕۆژنامەی زە سەن بڕی 17 ملیۆن یۆرۆیە .

کیپا گۆڵپارێزی ئیسپانیایە و تەمەنی 24 ساڵەو لە وڵاتی ئیسپانیا لە دایک بووە ، لە یانەی ئەتلەتیک بیلباو درێسی ژمارە 1 دەپۆشێت .

کیپا ئەمڕۆ بەشداری مەشق و ڕاهێنانی یانەکەی نەکردووە کە ڕۆژی یەک شەممە بەرامبەر ئالاڤێش یانەکەی یاری هەیە .


‌‌‌
1/4/2018 5:14:29 PM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ