هەواڵ

یەکگرتوو بێدەنگی شکان لەسەر چوونی وەفدی گۆڕان کۆمەڵ هاوپەیمانی بۆ بەغداد


 بزاڤ پڕێس

نوسینگه‌ی ئه‌مینداری گشتی لەڕاگەیەنداوێکدا کە وێنەیەکی دەست بزاڤ پرێس کەوتوە ڕایانگەیاندوە کە وەک یەكگرتوو بە هه‌وڵێكی سروشتی ئه‌زانین بەسەردانی وەفدەکەی گۆڕان و کۆمەڵ و هاوپەیمانی دیموکراسی  بۆ بەغدا له‌ سیاقی به‌گه‌رخستنی په‌یوه‌ندیه‌كانی حزبی خۆیان بۆ هێوركردنه‌وه‌ی دۆخه‌كه‌.

دەقی روونكردنه‌وه‌ له‌ راگه‌یاندنی نوسینگه‌ی ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتوو سه‌باره‌ت به‌ هه‌واڵێكی هه‌ڵبه‌ستراو به‌ ده‌می یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان له‌ ماڵپه‌ری چركه‌ ده‌رباره‌ی سه‌ردانی سێ لایه‌ن بۆ به‌غدا.

سه‌باره‌ت به‌ چوونی وه‌فدێك له‌ لیستی سێ لایه‌نی به‌رێز( كۆمه‌ڵ وگۆڕان و هاوپه‌یمانی ) ئێمه‌ به‌ پێهه‌ڵسان و هه‌وڵێكی سروشتی ئه‌زانین له‌ سیاقی به‌گه‌رخستنی په‌یوه‌ندیه‌كانی حزبی خۆیان بۆ هێوركردنه‌وه‌ی دۆخه‌كه‌ و ئاماده‌كاری بۆ ده‌ستپێكردنی گفتوگۆ فه‌رمیه‌كان .

لای ئێمه‌ ئه‌م سه‌ردانه‌ جێگای رێزه‌ و هیوای سه‌ركه‌وتنیان بۆ ده‌خوازین. بۆیه‌ ئه‌و نوسینه‌ی چركه‌ هه‌ڵبه‌ستراوه‌ و هیچ بنه‌مایه‌كی نیه‌ و ره‌دی ده‌كه‌ینه‌وه‌.

سه‌ره‌رای ئه‌وه‌ی كه‌ ئێمه‌ له‌ یه‌كگرتوو سه‌رنجمان هه‌یه‌ له‌سه‌ر دواكه‌وتنی ده‌ست پێكردنی گفتوگۆی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا و ئێمه‌ش هه‌وڵی په‌له‌كردنمان داوه‌ له‌و پێناوه‌دا و حه‌زمان كردووه‌ كه‌ هه‌رێم ده‌سته‌یه‌كی گشتی فه‌رمی پێكبهێنێ و له‌ هه‌موو لایه‌نه‌كان ده‌ستبه‌كارببێ.

به‌ڵام به‌داخه‌وه‌ هێشتا به‌غدا ئاماده‌نه‌بووه‌ و گفتوگۆی فه‌رمی ده‌ستی پێنه‌كردووه‌ و ئه‌و دواكه‌وتنه‌ش له‌ به‌رژه‌وه‌ندی هیچ لایه‌كدا نابینین ..

راگه‌یاندنی نوسینگه‌ی ئه‌مینداری گشتی


‌‌‌
1/4/2018 2:16:23 PM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ