هەواڵ

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ئاماری ساڵی ٢٠١٧ی ڕاگەیاند




بزاڤ پرێس

سەرکەوت ئەحمەد وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ئاماری کارو چالاکییەکانی ساڵی ٢٠١٧ ی ڕاگەیاند کە بەم جۆرەن :

١. لە کۆی ٦٢٢٧ فەرمانی دەستگیر کردن ، ٤٣٠٤ فەرمان جێبەجێکراوە .
٢.کوشتنی بە ئەنقەست ٢٣ حاڵەت تۆمار کراوە ، ١٦ یان ئاشکرا بووە .
٣.خۆکوشتن ٢٩ حاڵەت تۆمار کراوە ، ٨ یان ئاشکرا بووە .
٤.ھەڕەشەکردن ١٢٨٤ حاڵەت تۆمار کراوە ، ١٢١٧ حاڵەتیان ئاشکرا بووە .
٥.ھەڵگرتنی چەکی بێ مۆڵەت ٤٣٢ حاڵەت ھەبووە و سەرجەمیان ئاشکرا بووە .
٦. ٦١١ حاڵەتی خراپ بەکار ھێنانی ئامێرەکانی پەیوەندی ھەبووە کە ٥٣٥ حاڵەتیان ئاشکرا کراوە .
٧. لەشفرۆشی ٣١ حاڵەت تۆمار کراون کە ٢٩ حاڵەتیان ئاشکرا بووە.
٨.فێڵکردن و دەستبڕین ٩١٥ حاڵەت تۆمار کراوە ، ٨٢٦ حاڵەتیان ئاشکرا بووە .
٩. ٤٥٥٧ حاڵەتی بەھاناوە چوونی ھاوڵاتیان جێبەجێکراوە .
١٠. ١٨٦ پارچە چەک دەستی بەسەردا گیراوە لە جۆرەکانی دەمانچە و کڵاشینکۆف.
١١. ٣٢١ حاڵەتی دزیکردن تۆمار کراوە کە ٢٠٢ حاڵەتیان ئاشکرا بووە و ١٠ باندی دزیش دەستگیر کراون .
١٢. دزینی قاسە ٤ حاڵەت تۆمار کراوە کە ٢ یان ئاشکرا بووە .
١٣. ٧٨٥ تۆمەتباری دزی دەستگیرکراون .
١٤. ھێزەکانی پۆلیسی چالاکییە مەدەنییەکان ٢٦١ چالاکییان ئەنجامداوە کە لە خۆپیشاندن و فیستیڤاڵ و چالاکی وەرزشی و ڕێپێوانەکاندا ھێمنی ناوچەکە و ھاوڵاتیانیان پاراستووە .


‌‌‌
1/4/2018 1:51:19 PM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ