وەرزش

میسی و ئینێستا وسوارێز لە لیستی یاریزانە بانگھێشتکراوەکان دا نین


بزاڤ پرێس/توناسیوەیلی

ئەمشەو ٤/١/٢٠١٨ یاری چوونی قۆناغی ١٦ ی  جامی شایی ئیسپانیا بەڕێوە دەچێت ،
یانەی بەرشەلۆنە دەبێتە میوانی یانەی سێلتافیگۆ لە یاریگای بالایدوسی تایبەت بە سێلتافیگۆ .

یانەی بەرشەلۆنە لیستی یاریزانەکانی بۆ یاریەکە ئاشکرا کرد و لیۆنێل میسی و لویسی سوارێز و ئەندرێ ئینێستای تێدانیە .

ئەمەش ناوی یاریزانەکانە 
تێرشتیگن ، نێلسۆن سمیدۆ ، پیکی ، ڕاکیتیچ، سێرجۆ بۆسکێس ، دینس سوارێز ، عوسمان دیمبلی ، سیلیسن، ماسکیرانۆ ، پاولینھۆ ، خۆردی ئەلبا ، دینی ، سێرجۆ ڕۆبێرتۆ ، ئەلێکس ڤیداڵ ، ڤێرمایلین ، ئەندرێ گۆمێژ ، ئەلینا ، خۆسێ ئاریانز .


‌‌‌
1/4/2018 1:04:28 PM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ