وەرزش

لە خولی ئینگلتەرا دێربی لەندەن بە یەکسان بوون کۆتایی ھات



بزاڤ پرێس/تواناسیوەیلی

لە ھەفتەی ٢٢ ی خولی تۆپی پێی یانەکانی ئینگلتەرا ھەردوو یانەی ئارسناڵ و چێڵسی بە ٢ گۆڵ یەکسان بوون .

ھەردوو یانە لە ھەردوو تایمەکە ئاستێکی بەرزیان پێشکەش کرد ، گۆڵەکانی یانەی ئارسناڵ جاک ویلشەرو ھیکتۆر بیێرلین تۆماریان کرد و دوو گۆڵەکەی یانەی بلوز ئیدین ھازارد بە لێدانی سزاو مارکۆس ئەلۆنسۆ بەدەستیان ھێنا ، بەمەش ھەر دوو یانە بە ڕازیبون بە خاڵێک یاریگایی ئیماڕاتیان جێ ھێشت .

یانەی چێڵسی ٤٦ خاڵی ھەیە لە پلەی سێیەمە یانەی ئارسناڵیش بە ٣٩ خاڵ لە پلەی شەشەمە .


‌‌‌
1/4/2018 12:59:23 PM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ