هەواڵ

بەڕێوبەرایەتی پۆلیسی ھەڵەبجە ئەمڕۆ ئاماری چالاکیەکانی ۲۰۱۷ی خستەڕوو



بزاڤ پرێس :دانیار جێڵەی

بەرزان عوسمان وتەبێژی پۆلیسی پارێزگای ھەڵەبجە لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند:لەساڵی ۲۰۱۷نزیکەی ۲۱٤۰ کێشە لە ھەڵەبجە و شاروشارۆچکەکانی تۆمار کراون .

ئاماژەشی بەوەکرد کەبەبەراورد بەساڵی ۲۰۱٦ زیادی کردوە .

وتیشی لەو کێشانەی کەتۆمار کراون نزیکەی ٦۰۰کەسیان دەست گیرکردوە کە ۱٤یان ئافرەتن.

ئەوەشی خستەڕو کە پارێزگاری ھەڵەبجە خۆشبەختانە توانیویەتی ھاوکاریان بکات لە ڕوی ئۆتۆمبێل و بینا و ژمارەتەلەفون بۆ مەرکەزی ھەڵەبجە دابین بکات .


‌‌‌
1/4/2018 12:57:14 PM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ