هەواڵ

شاسوار عەبدولواحید: بەنایاسایی15 كه‌سیی دیاریكردوە ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی نەوەی نوێ



بزاڤ پرێس

رێكخستنه‌كانی جوڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ بێدەنگیان شکان و دەڵێن شاسوار عه‌بدولواحید قادر وه‌ك خاوه‌نی پڕۆژه‌ی جوڵانەوەی نەوەی نوێ، به‌ بریارێكی تاك لایه‌نانه‌ و دوور له‌ هه‌موو پڕه‌نسیپه‌كانی دیموكراسی و عورفی كونگره‌، هه‌ستاوه‌ به‌ دیاریكردنی ئه‌ندامانی كۆنگره‌ به‌بێ گه‌رانه‌وه‌ بۆ رای ئه‌نجومه‌نی كاتی و رێكخستنه‌كانی جولانه‌وه‌كه‌مان وبگره‌ لیستێكی 15 كه‌سیشی دیاریكردوون كه‌ ده‌بێ ده‌ربچن بۆ ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی له‌ سه‌ر بنه‌مایه‌ی میزاجی و شه‌خصی، به‌بێ گه‌رانه‌وه‌ بو رای رێكخستنه‌كانی هه‌ر 4 پارێزگاكه‌ و نوێنه‌رانی هه‌ر یه‌ك له‌ پارێزگای هه‌ولێر و دهۆك و هه‌ڵه‌بجه‌ و سلێمانی.

لەبەیاننامەکدا کە کەوێنەیەکی دەست بزاڤ پرێس کەوتووە ڕایانگەیاندوە کە دوای وه‌رگرتنی موڵه‌ت جوڵانه‌وه‌كه‌مان به‌ گوێره‌ی یاسای حزبه‌كان له‌ فه‌رمانگه‌ی كاروباری حزبه‌كان و رێكخراوه‌ سیاسییه‌كانی عێراق وكۆمسیونی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق، بریاره‌ رۆژی 5 شه‌ممه‌ و هه‌ینی یه‌كه‌م كۆنگره‌ی یاسایی جۆڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ ببه‌سترێت له‌ شاری سلێمانی.

هەروەها دەشڵین هه‌ڵبه‌ته‌ به‌ پێی یاسا ده‌بێ ئه‌م پرۆسه‌یه‌ به‌ چاودێری لیژنه‌یه‌كی یاسایی موعته‌به‌ری حكومه‌تی عێراقی بێت به‌شێوازێكی دیموكراسیانه‌ مافی به‌شداری و خۆ كاندیدكردنی ئه‌ندامانی نه‌وه‌ی نوێ بۆ سه‌ركردایه‌تی و سه‌رۆكایه‌تی و جێگره‌كه‌ و چه‌ند بڕگه‌یه‌كی تری هاوپێچ به‌ رێساكانی كونگره‌وه‌ هه‌بێت.

ئاشکراشیان کردوە کە به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێگه‌ی نیگه‌رانی ئێمه‌یه‌، شاسوار عه‌بدولواحید قادر وه‌ك خاوه‌نی پڕۆژه‌كه‌، به‌ بریارێكی تاك لایه‌نانه‌ و دوور له‌ هه‌موو پڕه‌نسیپه‌كانی دیموكراسی و عورفی كونگره‌، هه‌ستاوه‌ به‌ دیاریكردنی ئه‌ندامانی كونگره‌ به‌بێ گه‌رانه‌وه‌ بۆ رای ئه‌نجومه‌نی كاتی و رێكخستنه‌كانی جولانه‌وه‌كه‌مان وبگره‌ لیستێكی 15 كه‌سیشی دیاریكردوون كه‌ ده‌بێ ده‌ربچن بۆ ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی له‌ سه‌ر بنه‌مایه‌ی میزاجی و شه‌خصی، به‌بێ گه‌رانه‌وه‌ بو رای رێكخستنه‌كانی هه‌ر 4 پارێزگاكه‌ و نوێنه‌رانی هه‌ر یه‌ك له‌ پارێزگای هه‌ولێر و دهۆك و هه‌ڵه‌بجه‌ و سلێمانی.

ئاماژەشی کردوە بەوەی کە لەبەر ئه‌و تاكبڕیارییه‌ی شاسوار عبدالواحد قادر ده‌چێته‌ خانه‌ی نادیموكراسییه‌وه‌ وبه‌ كار هێنانی سومعه‌ی ئێمه‌ و رێكخستنه‌كانمان له‌ هه‌ر چوار پارێزگایه‌كه‌ بو مه‌رامی شه‌خصی خۆی، دوور له‌و بنه‌مایانه‌ی كه‌ نه‌وه‌ی نوێ له‌ سه‌ری دروستبووه‌.

لەکۆتاییداهاتووە ئه‌گەر ئەم پرۆسە بەر لە کۆنگرە یەکلانەبێتەوە، بەدڵنیایی کاردانەوەی تری میدیایی و مەدەنیمان ئەبێت، و نوسراوێكی رەسمی بۆ كۆمسیونی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان و فه‌رمانگه‌ی كاروباری حزبه‌كان و رێكخراوه‌ سیاسییه‌كانی عێراق ده‌نێرین كه‌ مۆڵە‌تی جوڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ رابگیرێت به‌و پێیەی رێكخستنه‌كانمان ئه‌وانه‌ی كه‌ پاڵپشتی و پشتگیری دانی مۆڵه‌تیان كردووه‌، ئه‌ندامیه‌تی خۆیان هه‌ڵده‌پسێرن. 

ئێمه‌ وه‌كو نوێنه‌ری هه‌ر یه‌كه‌ له‌ پارێزگای هه‌ولێر و دهوك و هه‌ڵه‌بجه‌ و به‌شی رێكخستنی جوڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ و به‌شی میدیایی نه‌وه‌ی نوێ بریاری بایكوتی به‌شداری له‌و كۆنگره‌یه‌ ده‌كه‌ین وئه‌ندامه‌تی خۆمان بۆ مۆڵه‌تی فه‌رمی له‌ عێراق هه‌ڵده‌پسێرین، و‌ پێمان وایه كونگره‌كه‌ به‌بێ ئێمه‌‌ ناشه‌رعی یه‌و ودووره‌ له‌ بنه‌ماكانی دیموكراسی .



‌‌‌
1/3/2018 7:04:20 PM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ