هەواڵ

کرێکارێک بە ھۆی کارەباوە دەسوتێت


بزاڤ پرێس

ڕائیدی مافپەروەر علی جەمال قدووری وتەبێژی بەڕیوەبەرایەتی پۆلیسی گەرمیان ڕایگەیاند کەدوانیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەمە لەکاتی کارکردندا لەگەڕەکی بەردەسووری قەزای کەلار کرێکارێک کارەبادەیگرێت و بەوھۆیەوە بەشێکی جەستەی دەسوتێت .

ئاشکراشی کرد کە دوای گەیاندن وچارەسەری خێرا لەبەشی فریاکەوتنی شەھید ھەژار بەھۆی زۆری ڕێژەی سوتانەیەکەیەوە ڕەوانەی نەخۆشخانەی سلێمانی کراوە ئەو ھاوڵاتیە دانیشوون گوندی شێخ لەنگەرە و بەمەبەستی کارکردن ڕووی لەقەزای کەلار کردوە.
 


‌‌‌
1/3/2018 6:49:55 PM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ