هەمەڕەنگ

خاڵە ھاوبەشەکانی نێوان ئەو کەسایەتییە ناودارانەی کە تووشی نەخۆش خەمۆکی دەبن


و. لە ئینگلیزیەوە سەناریا لوقمان موستەفا  


زۆرێک لەو کەسایەتییە ناودارانەی کە لە ئێستادا ناوبانگێکی زۆریان ھەیە وەک : خانمە گۆرانیبێژ 'لەیدی گاگا ، دوەین جۆنسن بە ( زە ڕۆک) ناسراوە ، جۆن ھامم ، جەی کەی ڕۆڵینگ ، ئۆون وڵسن ، وەین برادی ، سارا سلڤرمان ، شێرڵ کرۆ ' ھەموویان یەک شتی ھاوبەشیان ھەیە لە نێوانیاندا ئەویش ( خەمۆکی )ە 
ھەروەھا لە شتێکی تریشدا لەگەڵ کەسانی ئاساییدا ھاوبەشن ئەویش ئەوەیە کە ئەوانیش وەک ھەر مرۆڤێکی ئاسایی تووشی نەخۆشی دەروونی دەبن . 
دەکرێ ھەموو کەسێک توشی نەخۆشی خەمۆکی بێت دەوڵەمەند یان ھەژار ، ژن یان پیاو ، ناودار یان کەسانی ئاسایی. (لەیدی گاگا) دەڵێت : کە تەواوی ژیانی ھەستی بە بێزاری و خەمۆکی کردووە. 
خانمە گۆرانی بێژ (شێرل کرۆ) دانی بەوە دانا کە لە ماوەی ٦ مانگدا ڕۆژی وا ھەبووە لە توانامدا نەبووە جلەکانم بپۆشم یان نەمتوانیوە بچمە دەرەوە. 
نوسەری ھاری پۆتەر ( جەی کەی ڕۆڵینگ دەڵێت : تەواوی ئەزموونی خەمۆکی خۆی لەکاتی نووسینی کارەکتەری 'دیمونتور' ) ئەو کارەکتەرە خەیاڵیە یە لە زینجیرە کتێبی ھاری پۆتەر ڕۆڵی ھەبووە کە ڕووخسارێکی ترسناکی ھەیە و ھەموو خۆشییەکان و ھیواکان و بەختەوەری ژیانت ھەڵدەمژێ).
ڕۆڵینگ و کەسایەتییە ناودارەکانی تر ھیچ جیاوازییەکیان نیە لەگەڵ ئێمەدا . دکتۆر ( فلپ . ر میسکین) پرۆفسۆری بەشی پزیشکی دەرووناسی لە زانکۆی کۆڵۆمبیا یە لە نیو یۆرک دەڵێت : ئێمە مرۆڤین و ھەمومان بە یەکسانی ئەگەری ئەوەمان ھەیە توشی نەخۆشی خەمۆکی ببین. 
بەڵام ڕەنگە بۆ کەسایەتییە بە ناو بانگەکان مەترسیەکی زیاتری ھەبێت بۆیان. 
خاڵە لێکچووەکان : 
کەسایەتییە بەناوبانگەکان وەک ھەر کەسێکی ئاسایی ڕووبەڕوی ھەمان مەترسی دەبنەوە دکتۆر 'مسکین'دەڵێت : ئەو کەسانەی کە تووشی خەم وپەژارە دەبن وەکو منداڵان ئەوان ئەگەری زیاتریان ھەیە توش بون بە نەخۆشی خەمۆکی و نازانم بۆ کەسایەتییە ناودارەکان ئەگەری زیاتریان ھەیەبۆ تووش بون بەم حاڵەتە یان نا . بۆ نمونە دەوترێت کە ئەکتەر ( جۆن ھام) توشی نەخۆشی خەمۆکی بووە دوای ئەوەی لە تەمەنی ۱٠ ساڵیدا دایکی کۆچی دوایی دەکات و لە تەمەنی ۲٠ ساڵیدا باوکی کۆچی دوایی دەکات.
دودڵی ( قەلەقی ) فاکتەرێکی ترە بۆ توش بون بە خەمۆکی ، ھەرچەندە چەند بیروڕایەکی باو ھەیە کە گوایە کەسە بەناوبانگەکان خۆیان دەیانەوێت بکەونە بەرچاوی خەڵکی بەڵام ئەمە بۆ ھەمویان ڕاست نیە.
' ئەلیسۆن ڕۆس 'پزیشکی دەرونناسی و یاریدەدەری پرۆفیسۆری زانستی دەرونناسی لە زانکۆی ( سیتی کۆلێج) لە نیویۆرک دەڵێت ؛ ''زۆر کەس پێیان وایە کە ئەکتەرەکان خۆیان دەیانەوێت بەناوبنگ ببن و توشی ئەم حاڵەتە بن، بەڵام بە پێی ئەو ئەزمونەی ھەمبووە لە چارەسەر کردنی ئەکتەرەکان و گۆرانیبێژەکاندا دەرکەوت کە مەرج نییە وابێت. 
لەوانەیە ئارەزویان لە نواندن ھەبێت بەڵام بیرۆکەی بوون بە کەسێکی ناودار لە ناو خەڵکدا کە دواتر دەبێت بە موڵکی خەڵکی ئەمە زۆر نیگەران و دودڵیان دەکات . ئەمە ئەو ھۆکارە نیە بۆ ئەوەی ئارەزویان لە نواندن ھەبێت.''
ھەروەھا بەردەوام نیگەرانی ئەوەن کە بە شێوەیەکی رێک و جوان دەربکەون. 
ڕۆس دەڵێت : ''من بە شێوەیەکی سەر سوڕھێنەر مامەڵە لەگەڵ خۆم دەکەم کە ھێشتا بە خۆم دەڵێم ناشرین دەردەکەوم ''.
'ئەوان وەکو ھەر مرۆڤێکی تر دودڵ و نیگەران دەبن نیگەرانی زیاد بونی کێشیان دەبن بەشەکانی جەستە پێرفێکت نین یان بە خۆیان دەڵێن کە بە پێی پێویست زیرەک و دڵخۆشکەر نین '.
خاڵە جیاوازەکان :
کەسە بەناوبانگەکان ڕوبەڕووی زۆرترین دودڵی و قەلەقی دەبنەوە کە لەوانەیە کەسانی ئاسایی ڕوبەڕوی نەبنەوە. گەشتکردنی بەردەوام خۆش و بریقەدار دەردەکەوێت ، بەڵام لە ڕاستیدا ئەمە تەنھا ڕێگەیە بۆ ژیان کردن، ڕۆس دەڵێت : '' ئەوان وا ھەست دەکەن کە پەناگەیان نیە ئەمەش وایان لێدەکات ھەست بە نائارامی بکەن کاتێک دەیانەوێت پەیوەندی سۆزداری دروست بکەن . بە تایبەت ئەگەر ھەر دوو کە سایەتیەکە ھونەرمەند بن و ھەردوکیان لە یەک کاتدا کاریان ھەبێت ئەگەر یەکێکیان کاری وێنە گرتنی ھەبێت لە ویلایەتی مێشیگان بۆ ماوەی دوومانگ ئەوی تریان لە ویلایەتی نیویۆرک بێت ئەمە ئاستەنگ و ناخۆشی دەخاتە پەیوەندییەکانەوە.'' 
دەکرێ کۆی کێشەکان لە سەروەت و ساماندا بێت 
دکتۆر میسکین دەڵێت : "ھەروەھا ئەوان زۆر زیاتر لە ئێمە سامانیان ھەیە و ئەمەش شتێکی باش نیە. ئەوان دەتوانن بە چەندین ڕێگە بە جیھان بگەن کە ئێمە ناتوانین و دەتوانن ڕفتاری زۆر خراپ ئەنجام بدەن کە ئێمە ناتوانین ئەنجامی بدەین ." 
کە زۆر جار لە بابەتی ماددە ھۆشبەرەکاندا تێوەدەگلێن ھەروەھا دکتۆر میسکین دەڵێت : " ئەگەر من لە دەرمانخانە داوای دەرمانی 
'پرۆپۆفۆل' بکەم( ئەو دەرمانەی کە بەھۆی زیاد بەکارھێنانیەوە بووە ھۆی مردنی گۆرانیبێژی پۆپ ( مایکڵ جاکسن)) ئەوا پەرستارەکە لێم 
دەپرسێت بۆچیتە، بەڵام کەسایەتیە ناودارەکان بەھۆی سەروەت و سامان و ناوبانگیانەوە بە زۆر شتی خراپدا تێپەڕ دەبن وکە لەوانەیە ھەندێک جار بکەونە مەترسیەوە." 

چارەسەری تایبەت : 
ئەگەر خاڵێکی تری ھابەش ھەبێت لە نێوان کەسە بەناوبانگەکاندا ئەوا توانای وەرگرتنی چارەسەری تایبەتە، دکتۆر' مسکین 'دەڵێت : "ھەمیشە کەسە بەناوبانگەکان دەچن بۆ چاکسازی دەروونی بەڵام ھەرگیز ناچن بۆ پزیشکی دەروونی زۆر بە دەگمەن دەبیسترێت کەسێکی ناودار بچێت 
بۆ نەخۆشخانەیەکی دەروونی، زۆربەیان پێوستیان بە تایبەتمەندیەکی زیاتر ھەیە، زۆربەی ئەو کەسایەتیانەی کە لەلایەن جیھانەوە مامەڵەی تایبەتیان لەگەڵ دەکرێت داواکاری زیاتریان ھەیە بۆیە کاتی ھاتن و ڕۆیشتنی سەردانی ھەر یەکەیانم جیاکردۆتەوە بەبێ ئەوەی کەس تێبینیان بکات چونکە ئەوان نایانەوێت خەڵکی گشتی تێبینیان بکات ، بەڵام بەشێوەیەکی گشتی شێوازی چارەسەرکردنەکە ھەمان شتە بۆ ھەمووان. 
ھەندێک جار وەرگرتنی چارەسەر شتێکی باشە، بەڵام نابێت لە ڕفتارە خراپەکانیان خۆشبیت تەنھا لەبەر ئەوەی کە کەسانێکی بەھرەدارن، ھەندێکیان دەڵێن ' من وەک ئەوانی تر نیم ، من باشترم ' بەڵام من ھەوڵ دەدەم تێیان بگەیەنم ھەمان یاسا بەسەر ھەمووماندا دەسەپێت.'' 
توانای باسکردنی نەخۆشی خەمۆکی وئاشکراکردنی بۆ ڕای گشتی خاڵێکی تری ھاوبەشی نێوانیانە 
دکتۆر 'ستیڤن .سی. شۆلزمان ' پرۆفیسۆری بەشی دەروناسی لە خوێندنگەی پزیشکی ھارڤارد دەڵێت :" کاتێک کەسە ناودارەکان باسی کێشە و گرفتەکانیان دەکەن بۆ ڕای گشتی ئەو نیگەرانی و دوودڵیان نامێنێت کە پێشتر ھەیانبووە. 
تا ئەو ڕادەیەی بتوانین وایان لێبکەین باس لە کێشەو خەمی خۆیان بکەن بۆ ڕای گشتی ئەمە 
گەورەترین خزمەتی ڕۆشنبیریە بۆ ئێمە.'' 
زۆر لە کەسە ناودارەکان بوێر بوون و باسیان کردووە . ئەکتەر 'دوەین جۆنسن 'لە یەکێک لە پڕۆگرامەکانی زنجیرەی 'ئۆپرا ماستەر کلاس' دا 
ووتی : " لەگەڵ نەخۆشی خەمۆکیدا زۆر گرنگە بزانیت کە تۆ بە تەنھا نیت و یەکەم کەس و کۆتا کەسیش نیت کە تووشی ئەم حاڵەتە دەبیت خۆزگە ئەو کاتانە کەسێکی تر بھاتایە و بە منی بووتایە تۆ باش دەبیت ، ھەموو شتێک باش دەبێت ، بە ھیوای ئەوەی کەس تووشی ئەم حاڵەتە نەبێت." 
کۆمیدیان 'سار ا سلڤرمان 'دەڵێت : " ئەگەر ھەر کاتێک بەم حاڵەتە تێپەڕ بویت یاخود ئێستا پێیدا تێپەڕ دەبیت بزانە لە لایەکی ترەوە ئەو خۆشیە کەمەی ھەیە لە ژیانتدا شیرینتر دەبێت ، ڕۆژە ناخۆشەکان تێپەڕ دەبێت ، و تۆ یاری لەگەڵ ژیانێکی دورودرێژدا دەکەیت ، ئەم ژیانەش شایەنی ئەو ئازارەی ھەیە بیچێژیت." 

https://www.google.iq/amp/s/health.usnews.com/health-care/patient-advice/articles/٢٠١٧-٠٥-١٢/celebrities-with-depression-what-do-they-have-in-common%٣Fcontext%٣Damp


‌‌‌
1/3/2018 4:17:12 PM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ