هەواڵ

کەجەکە.. وێنەی دوو دەستگیرکراوەکەی میتی تورکیای بڵاوکردەوە



بزاڤ پرێس:

هاوسەرۆکایەتیی کۆنسەی بەڕێوەبەریی کۆما جڤاکێن کوردستان- کەجەکە، چەندین زانیاریی و بەڵگەی گرنگی لە بارەی ئەو بەڕێوەبەرە پلەبەرزانەی میت-ی تورکەوە ئاشکراکرد، کە پێشتر لەلایەن گەریلاکانەوە دەستگیرکرابوون.

سایتی ڕۆژ نویزی نزیک لە پەکەکە بڵاوی کردوە ئەمڕۆ هاوسەرۆکایەتیی کۆنسەی بەڕێوەبەریی کەجەکە، ڕایگەیاند، لە ئەنجامی ئۆپەراسیۆنی 'تۆڵەکردنەوەی شۆڕشگێڕی ساکینە جانسز 'بەڵگە و زانیاریی گرنگی لە بارەی بەڕێوەبەرانی بەدیلگیراوی میت بڵاوکردەوە".

لە ڕاگەیەندراوی کەجەکەدا هاتووە، کە ئەو دوو بەڕێووەبەرە پلەبەرزەی میت لەلایەن شەخسی هاکان فیدان، پلەبەرزترین بەرپرسی میتی تورک ئەرکدارکراون بە فەرمانی ئەردۆغان".

کەجەکە ڕایگەیاند، لە ئەنجامی ئۆپەراسیۆنی گەریلاکانی هەپەگە بۆ بەدیلگرتنی بەڕێوەبەرانی میت زانیاری و بەڵگەی زۆر گرنگ کەوتە دەستی پەکەکەوەو زیان و گورزی قورسی بە جەستەی میت گەیاند".




‌‌‌
1/3/2018 3:37:56 PM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ