هەواڵ

سێ هاوڵاتی بەهۆی دووکەڵی سۆبەی غاز خنکان



بزاڤ پرێس
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر ڕایگەیاند کە ڕێکەوتی (٢٠١٨/١/٢) پۆلیس ئاگادار کرانەوە بەبوونی ڕووداوێکی نەخوازراو لە کەلەکی کۆن سەر بە قەزای خەبات، دوای گەیشتنی پۆلیس بۆ شوێنی ڕووداو دەرکەوت کەوا سێ هاوڵاتی بەناوەکانی (سعدی محمود محمد)، تەمەن (٣٨) ساڵ ، (شمسە محمد ظاهر)، تەمەن (٥٦) ساڵ، (ایان سعدی محمود)، تەمەن (٢) ساڵ، دوای ئەوەی سۆبەی غاز گرپەی کردوە لەئاکامدا هەر سێ ناوبراوی سەرەوە بە هۆی دووکەڵەکەوە خنکاون، هەروەها هاوڵاتیەک بە سەختی زامدار بووە.

ئاشکراشی کرد کە تەرمەکان هەڵگیرانەوە و ڕەوانەی پەیمانگای پزیشکی دادی کرا.

ئاماژەشی کردوە بەوەی کە پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ ئەم ڕووداوە کرایەوە و ڕەوانەی بەردەم بەڕێز دادوەر کرا، بەڕێز دادوەر بڕیاریدا بە وەرگرتنی ووتەی داواکاری مافی کەسی مردوو.


‌‌‌
1/3/2018 1:44:48 PM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ