وەرزش

ئێرلەندای باکور لە خاکی خۆیدا یەکەم یاری ڕۆشتنی بە سویسرا دۆڕاند



بزاڤ پرێس: محەمەد حاجی 

لەیارییەکی پاشکۆی پاڵاوتنی کیشوەری ئەوروپا بۆ گەیشتن بەمۆندیالی ٢٠١٨ی روسیا، ھەڵبژاردەی ئێرلەندای باکور میوانداری ھەڵبژاردەی سویسرای کرد.

تایمی یەکەمی یارییەکە، بە سپێتیی و بە بئ گۆڵ  کۆتایی ھات.

 لە تایمی دووەمی یارییەکەدا، ناوبژیوان لێدانێکی پەناڵتی لە خولەکی ٥٨دا بۆ سویسرا ئەژمارکرد و یاریزان ریکاردۆ رۆدریگێزیش لێدانەکەی سەرکەوتوانە جێبەجێکرد، یارییەکەش تا کۆتایی بە ئەنجامی (١-٠) لە سودی سویسرا کۆتایی ھات.

بڕیارە رۆژی یەکشەممە ھەردوو ھەڵبژاردە لەسویسرا یاریی گەڕانەوە ئەنجامبدەن و یەکێک لەو دوو ھەڵبژاردەیەش بلیتی گەیشتن بەمۆندیالی ٢٠١٨ی روسیا بەدەستدەھێنێت.


‌‌‌
11/10/2017 2:48:26 AM
Print Friendly and PDF