وەرزش

ئەسیی میلان لە دەرەوەی یاریگای خۆی سەرکەوتنێکی گرنگی بە دەست ھێنا



بزاڤ پرێس: محەمەد حاجی 

لەیارییەکی ھەفتەی ١٢ی خولی یانەکانی ئیتاڵیادا، یانەی ئەسیی میلان بووە میوانی یانەی ساسۆلۆ. 

ئەنجامی یارییەکەش تا کۆتایی، بە دوو گۆڵ بئ وەڵام لە سودی میلان کۆتایی ھات. گۆڵەکانیش ھەر یەکە لە یاریزانان: رۆمینجۆل و سۆسۆ تۆماریان کرد.

بەو ئەنجامەش میلان  بە ١٩ خاڵ لە پلەی حەوتەمدایە، ساسۆلۆش بە ھەشت خاڵ لە پلەی حەڤدەمی ریزبەندییەکەدایە. 


‌‌‌
11/6/2017 12:55:21 AM
Print Friendly and PDF