وەرزش

دوای دوو شکست ڕیاڵ مەدرید بە بردنەوە شاد بوویەوە



بزاڤ پرێس: محەمەد حاجی 

لەچوارچێوەی یارییەکانی ھەفتەی ١١ی خولی پلە یەکی ئیسپانیا، یانەی ریاڵ مەدرید لەسەر یاریگای خۆی میوانداری یانەی لاس پاڵماسی کرد.

تایمی یەکەمی یارییەکە، ڕیاڵ مەدرید لە خولەکی ٤١دا لە ڕێگای کاسمیرۆ گۆڵی یەکەمیان تۆمارکرد و ئەو تایمە بە سودی شاھانە کۆتایی ھات.

لە تایمی دووەمی یارییەکەدا، ڕیاڵ باشتر دەرکەوتن و توانیان لە خولەکەکانی ٥٦ و ٧٤دا دوو گۆڵ لە ڕێگای یاریزانان: مارکۆ ئەسینسۆ و ئیسکۆوە تۆماربکەن، یارییەکەش بە ئەنجامی (٣-٠) لە سودی ڕیاڵ کۆتایی ھات.

بەو ئەنجامەش ڕیاڵ خاڵەکانی گەیاندە ٢٣ خاڵ و لە پلەی سێەمدایە، لاس پاڵاماسیش بە شەش خاڵ لە پلەی ١٩ی ڕیزبەندییەکەدایە


‌‌‌
11/6/2017 12:44:23 AM
Print Friendly and PDF