وەرزش

تۆتنھام لە کریستاڵ پاڵاسی بردەوە



بزاڤ پرێس: محەمەد حاجی 

 لە یارییەکی ھەفتەی ١١ی خولی ئینگلیزیدا، یانەی تۆتنھام رووبەرووی یانەی کریستاڵ پاڵاس بوویەوە.

تایمی یەکەمی یارییەکە، بە سپێتیی و بە بئ گۆڵ کۆتایی ھات.

لە تایمی دووەمی یارییەکەدا، تۆتنھام باشتر دەرکەوتن و توانیان لە خولەکی ٦٤دا لە ڕێگای یاریزان سۆن گۆڵی یەکەم و سەرکەوتن تۆماربکات، سئ خاڵی یارییەکە بە دەست بھێنن.

بەو ئەنجامەش تۆتنھام کۆی خاڵەکانی گەیاندە  ٢٣ خاڵ و لە پلەی سێەمدایە بە شێوەی کاتی، کریستاڵ پاڵاسیش بە چوار خاڵ لە پلەی کۆتایی ریزبەندییەکەدایە.


‌‌‌
11/5/2017 5:21:47 PM
Print Friendly and PDF