وەرزش

بەرشلۆنە بە زەحمەت لە ئیشبیلیەی بردەوە



بزاڤ پرێس: محەمەد حاجی 

تایمی یەکەمی یارییەکە، بەرشە توانیان لە خولەکی ٢٣دا لە ڕێگای ئەلکاسێر گۆڵی یەکەم تۆماربکەن و ئەو تایمە بە سودی خۆیان کۆتایی پئ بھێنن.

لە تایمی دووەمی یارییەکەدا، ئیشبیلیە لە خولەکی ٥٩دا لە ڕێگای پیزارۆ گۆڵی یەکسانبوونیان تۆمارکردەوە، بەڵام بەرشە جارێکی تر لە خولەکی ٦٥دا لە ڕێگای ئەلکاسێر گۆڵی دووەمیان تۆمارکرد، یارییەکەش بە ئەنجامی دوو گۆڵ بەرانبەر بە گۆڵێک لە سودی بەرشە کۆتایی ھات.

بەو ئەنجامەش بەرشە خاڵەکانی گەیاندە ٣١خاڵ و لە پێشەنگی خولەکەدایە، ئیشبیلیەش بە ١٩ خاڵ و بە شێوەی کاتی لە پلەی پێنجەمی خولەکەدایە.


‌‌‌
11/5/2017 12:41:05 AM
Print Friendly and PDF