وەرزش

بایرن میونشن کلاسیکۆی بۆندسلیگای لە بروسیا دۆرتمۆند بردەوە



بزاڤ پرێس: محەمەد حاجی 

لەیاریی کلاسیکۆی بۆندسلیگا و لەھەفتەی ١١ی خولەکەدا یانەی بایرن میونشن بووە میوانی یانەی بروسیا دۆرتمۆند.

تایمی یەکەمی یارییەکە، بایرن توانیان دوو گۆڵ لە خولەکەکانی ١٧ و ٣٧ لە ڕێگای ئاریان رۆبن و لیڤاندۆڤسکی تۆماربکەن و ئەو تایمە بە سودی خۆیان کۆتایی پئ بھێنن.

لە تایمی دووەمی یارییەکەدا، بایرین توانیان گۆڵێکی تر لە ڕێگای ئەلابا تۆماربکەن، دواتر دۆرتمۆند گۆڵی یەکەمیان لە ڕێگای بارترا تۆمارکرد، یارییەکەش بە ئەنجامی سئ گۆڵ بەرانبەر بە گۆڵێک لە سودی بایرن کۆتایی ھات.

بەو ئەنجامەش بایرین میونخ خاڵەکانی گەیاندە ٢٦ خاڵ و لە پێشەنگی خولەکەدایە، بروسیا دۆرتمۆندیش بە ٢٠ خاڵ لە پلەی سێەمدایە.


‌‌‌
11/4/2017 10:36:16 PM
Print Friendly and PDF