وەرزش

لیڤەرپول بردنەوەیەکی ئاسانی بە دەست ھێنا



بزاڤ پرێس: محەمەد حاجی 

لە چوارچێوەی یارییەکانی قۆناغی کۆمەڵەکانی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا یانەی لیڤەرپوڵ و ماریبۆر بەیەک گەیشتن.

تایمی یەکەمی یارییەکە، بە سپێتیی و بە بئ گۆڵ کۆتایی ھات.

لە تایمی دووەمی یارییەکەدا، لیڤەرپول توانیان لە خولەکەکانی ٤٨ و ٦٣ و ٨٩دا سئ گۆڵ لە ڕێگای یاریزانان: محەمەد سەڵاح، ئێری جان، ستۆریج، تۆماربکەن. یارییەکەش بە سئ گۆڵ بەرانبەر بە گۆڵێک لە سودی لیڤەرپوڵ کۆتایی ھات.

بەو ئەنجامەش لیڤەریوڵ کۆکردنەوەی ھەشت خاڵ لە پلەی یەکەمی کۆمەلەکەیدایە، ماریبۆریش بە خاڵێک لە کۆتا پلەی کۆمەلەکەیدایە.


‌‌‌
11/2/2017 1:12:56 AM
Print Friendly and PDF