وەرزش

تۆتنھام ڕیاڵی توشی شکستێکی گەورە کرد



بزاڤ پرێس: محەمەد حاجی 

لە چوارچێوەی یارییەکانی قۆناغی کۆمەڵەکانی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا یانەی ڕیاڵ مەدرید لە دەرەوەی یاریگا و ھاندەرانی ڕووبەرووی یانەی تۆتنھام بوویەوە.

تایمی یەکەمی یارییەکە، تۆتنھام لە خولەکی ٢٧دا لە ڕێگای دیلی ئالی گۆڵی یەکەمیان تۆمارکردو و ئەو تایمە بە سودی خۆیان کۆتایی پئ ھێنا.

لە تایمی دووەمی یارییەکەدا، تۆتنھام جارێکی تۆتنھام توانیان دوو گۆڵی تر تۆماربکەن، دواتر ریاڵ توانیان لە ڕێگای کریستیانۆ رۆنالدۆ گۆڵێک تۆماربکەن، یارییەکەش بە ئەنجامی (٣-١) لە سودی تۆتنھام کۆتایی ھات.

بەو ئەنجامەش تۆتنھام بە کۆکردنەوەی ١٠ خاڵ لە پێشەنگی گروپەکەیدایە، ریاڵیش بە حەوت خاڵ لە پلەی دووەمی کۆمەلەکەیدایە.


‌‌‌
11/2/2017 12:44:56 AM
Print Friendly and PDF