وەرزش

یەکسانبوون بووە ناونیشانی یاری نێوان بیشکتاش و مۆناکۆ



بزاڤ پرێس: محەمەد حاجی 

لە چوارچێوەی یارییەکانی قۆناغی کۆمەڵەکانی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا یانەی مۆناکۆ رووبەرووی یانەی بشکتاش بوویەوە.

تایمی یەکەمی یارییەکە، مۆناکۆ لە خولەکی ٤٥دا لە ڕێگای ڕۆنی لۆپس گۆڵی یەکەمیان تۆمارکردوو ئەو تایمە بە سودی مۆناکۆ کۆتایی ھات.

لە تایمی دووەمی یارییەکەدا، ناوبژیوان لێدانێکی پەناڵتی بۆ بیشکتاش ئەژمارکردوو یاریزان توسۆن گۆڵی پێە تۆمارکرد و ئەنجامەکەی بۆ بیشکتاش یەکسانکردووە، یارییەکەش بە ئەنجامی یەک بە یەک کۆتایی ھات.

بەو ئەنجامەش بیشکتاش بە ١٠ خاڵ لە  پلەی یەکەمی کۆمەڵەکەیدایە و مۆناکۆش بە دوو خاڵ لە کۆتا پلەی کۆمەڵەکەیدایە.


‌‌‌
11/1/2017 10:36:00 PM
Print Friendly and PDF