هەواڵ

ھۆشیار عەبدوڵڵا: داکۆکیی لە پشکی لە %١٧ ی ھەرێم ئەکەین دژی عبادی ئەوەستینەوە


بزاڤ پرێس: 

ھۆشیار عەبدوڵڵا، پەرلەمانتاری فراکسیۆنی گۆڕان لەپەرلەمانی عێراق رایگەیاند: دەبێ پشکی ھەرێم لە یاسای موازەنەی ٢٠١٨ دا ، وەک خۆی بمێنێتەوە ، بەڵام چۆنێتی دابەشکردنی بۆئەوەی بگاتە گیرفانی خەڵک گۆڕینی ڕیشەیی پێویستە، لە یاسای بودجەی ئەمساڵیی عێراقدا ، ئەوەی بۆ ئێمە گرنگە ئەوەیە موچە و پشکی خەڵکیی ھەرێم دابین بکرێ ، کام ڕێگا گرەنتیی ئەوە بکا پشکی ھەرێم ئەگاتە گیرفیانیی ھاوڵاتیان داکۆکی لەو ڕێگایە دەکەین".

ووتیشی: کاتیی ئەوە ھاتوە لە ڕیشەوە ئەو دابەشکاریە حزبیەی ڕابردو بۆ بودجە و پشکی خەڵکی ھەرێم ھەڵتەکێنین کە لەلایەن یەکێتی پارتیەوە ھەر لە ناو تەیارەوە دەیان کرد بە دو بەشەوە و ناویشیان لە حکومەت نابو حکومەتی یەکگرتوو".

دەشڵێت: لە کاتێکا لە بەغداد بە ھەمو شێوەیەک داکۆکیی لە پشکی لە %١٧ ی ھەرێم ئەکەین دژی عبادی ئەوەستینەوە بیەوێ پشکی ھەرێم کەمبکاتەوە ، لە کوردستانیش بەھەمان نەفەس داکۆکی لەوە ئەکەین چیتر چۆنیتی دابەشکردنیی بودجە و موچەی خەڵک بێ چاودێری و پلان و گرەنتی نەدرێتە دەست حکومەتێکی گەندەڵ ، دەبێ ئالیەت و ڕێکاری نوێ بۆ کۆتایھێنانیی کێشەی دواکەوتن و لەتکردنیی موچە لە قانونی ساڵی نوێیی موازەنەدا دیاریبکەین".

راشیگەیاند: چەند ساڵێکە داھاتی نەوت و داھاتی ناوخۆ لەلایەن چەند گروپێکی عائیلی و سیاسیەوە بە ئاشکرا ئەدزرێ ، بێباکی چەتە سیاسیەکان بە ڕادەیەک بو بگاتە ئەوەی سەرەی رای پێکەوە نانی ئەو ھەمو سەروەت و سامانە بۆخۆیان باکیان بەوە نەبێ خەڵکی ئاسایی و ھەژار موچەی نەبێ ، ژیانی نەبێ ، گوزەرانی نەبێ ، ئێستا دەرفەتێکی گرنگە بۆ ڕاستکردنەوەی ئەو دۆخە ، کاتیەتی ھەتا بتوانین ڕێگاکانیی دزی و تاڵانیی سنوردار بکەین".


‌‌‌
11/1/2017 11:29:39 AM
Print Friendly and PDF